ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی باشوور لەمەڕ کۆبوونەوە لەگەڵ وڵاتانی زلهێز

0
783

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە ئەمریکا ، بەریتانیا و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد سەرۆکایەتیی هەرێم لە دوای دانیشتنەکە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە کە وێڕای ئاماژە بەو دانیشتنە، باس لە هاتنە ئارای جێگرەوەیەک بۆ گشت پرسی دەکا کە پێدەچێ بارزانی قەبووڵی نەکردبێت و بۆ دوای دانوستان لەگەڵ  سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانی باشوور هێشتبێتەوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا، ڕوون نەکراوەتەوە ئەو جێگرەوە پێشنیارکراوە چیە.

دەقی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN  و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانان کرد کە پێکهاتبوو لە برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و فرانک بەیکر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان.

دانیشتنەکە لە سەنتەری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەڕێوە چوو کە لە سەرەتای شەڕی دژی داعش تەنها پێنج کیلۆمەتر لە تیرۆریستانی داعشەوە دوور بوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی هاوپەیمانان باسیان لە کۆمەڵێک تەوەر کرد، لەوانەیش بابەتی ڕیفراندۆم کە بڕیاروایە لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێوە بچێت. شاندەکە پێزانینی زۆریان بۆ گەلی کوردستان هەبوو و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند و سڵاویان بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان نارد.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بەدیلێکیان لەجێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩، خستەڕوو.

سەرۆک بارزانی ئەو بەدیلەی وەرگرت و پێشوازیی لە گفتوگۆی بونیادنەرانە کرد، بەڵام سەبارەت بە ڕیفراندۆم و بەدیلی پێشنیارکراو، ڕایگەیاند کە ئەوە بە تەنها بڕیاری من نییە و ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت