ڕاگەیاندنەکان دەنگۆى سەردانى موقتەدا سەدربۆ ئێران بڵاو دەکاتەوە

0
518

ڕاگەیاندنەکانى سەر بە نورى مالکى لە عێراق دەنگۆى سەردانى موفتەدا سەدریان بڵاو کردوەو لە بانگەشەکانیان دا ئاماژەیان پێداوە کە سەدر بۆ تاوتوی کردنى سیاسەتى ناوچە سەردانى ئێرانى کردوە.

وێب سایتى ایرنا سەر بە کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەو دەنگۆیانەى ڕەد کردەوەو گوتى موقتەدا سەدر نە سەردانى ئێرانى کردوە و نە بە رنامەى سەفەرى بۆ ئێران هەیە. هەروەها گوتى موقتەدا سەدر ئێستا لە شارى نەجەفە.

لایەنگرانى مالکى و عیبادى بەم شێوەیە دەیانهەوێ لە دەست ڕۆیشتنى هەرچى زۆرترى موقتە دا سەدر کەم بکەنەوە هەر بۆیەش لەم جۆرە بانگەشانە بلاو دەکەنەوە .

شایەنى باسە دواى ئەوەى خۆپێشاندانەکانى بەغدا و هیرشی لایەنگرانى سەدر بۆ نێو پەرڵەمانى عێراق بارو دۆخى عێراق زۆر شێواوى مەترسی ئەوە هەیە کە دۆخەکە بەرەو لێک چونێک لە بارو دۆخى ئێران لە ساڵانى سەرەتاى شؤڕشی گەلانى ئێران بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.