ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی کورد لەسەر دۆخی زیندانیانی سیاسیی کچ لە کوردستانی خۆرهەڵات لە ڕۆژنامەیەکی نۆروێژی

0
1360

سەنار ئەرەسزادە، ڕۆژنامەوانی بەشی نۆروێژیی ڕۆژی کورد، بە نۆروێژی و بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد و هاوکاریی هاوکارانی بەشی مرۆڤایەتی، ڕاپۆرتێکی تەسەلی لەسەر دۆخی زیندانیانی کچ لە کوردستانی خۆرهەڵات بڵاو کردۆتەوە کە کورتەیەک لەو ڕاپۆرتە لێرەدا بڵاو دەکەینەوە.

تێبینی: لە خودی ڕۆژنامە نۆروێژییەکدا، وێنەکان بە لۆگۆی ڕۆژی کورد بڵاو بوونەوە و ڕۆژی کورد وەک سەرچاوەی بابەت ناسێندراوە.

کورتەیەک لە ڕاپۆرتەکە:

لەو ڕاپۆرتەدا سەرەتا باس لە “سەحەر فەیزی” تەمەن ٢٤ سالان کچە خوێندکاری کوردی زانکۆی تەورێز لە لایەن مەئموورە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران له ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوه.

دو مانگ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو تێپەر بوو و لە شوێنی ڕاگیرانی سەحەر و بارودۆخی هیچ زانیارییەکیان نەبوو، بنەماڵەی سەحەر به تەواوی لەژێر نائارامی ونیگه‌رانی دابوون. دوای زیاتر لە ٢ مانگ بەرپرسانی ئیتلاعات ته‌له‌فوونیان بۆ بنەماڵەی کرد و ئیزنیان پێ دا تا سەحەر ماوەی ٥ خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات.

بنەماڵەکەی توشی غەمێکی قورس بوون و تا ئەمڕۆ ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی کچەکیان نیه و نازانن کە مردوه یا زیندوه. وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە به هۆی بەشداریی چالاکی سەحەر لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ و دژایەتی لەگەڵ ڕێژێم دەستبەسەر کراوە.

مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕ سەبارەت به دوکتورعه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو که ڕێبه‌ری کاریزماتیکی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران “حدکا” بوو، بەڕێوە دەچێت. دوکتورعه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو لەسەر میزی وتوویژ به ده ست دیپڵۆمات ـ تێرۆریسته‌كانی‌ ڕێژیمی كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ڤییه‌ن له ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ شه هید کرا. هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ئه و تراژه دییه مان ده گرن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ردەبڕن ئەو تێرۆره‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەن. خه‌ڵک ناڕۆنە سەر کارەکانیان و بازاڕ و دوکان به تەواوی دادەخەن.

کاتژمێر ٧ی شەو، ڕێکەوتی ١٥ ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی بوو که ٣ کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم به جل وبەرگی شەخسیی هاتنە ناو ماڵ هێرشیان کرده سه ر “مەنیژە فاتحی” کچه کوردێکی، تەمەن ٢٢ ساڵان و دستبندیان له ده ست دا و بردیان.

مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران پەیوەندییان به بنەماڵەی مەنیژە کرد و تەنیا کەمتر لە ٣ خولەک ئیزنیان بە مەنیژەدا که قسەیان لەگەڵ بکات. بنەماڵەی مەنیژە له دڵەڕاوکێ و خەمباری دان و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی دەڵێت: “مەگەر تاوانی مەنیژە چیە کە وا ١٩٨ ڕۆژە لە نێوان مەرگ و ژیاندا ڕاگیراوە؟ ئەمڕۆ ١٩٨ ڕۆژە مەنیژە فاتحی، لە چارەنووسێکی لێڵ و تارماییدایە و هیچ هەواڵێک لە دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگیران و تەنانەت تاوانەکەشی لە بەردەست دا نیە.

هەروەها دەڵێت لە ماوەی ١٩٨ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی مەنیژەوە، سەرجەم ناوەندە ئاسایشی و دادوەرییەکانی مهاباد، بۆکان و ورمێ و تارانمان پشکنیوە و سەردانمان کردوون بەڵام هیچ کامیان هیچ وڵامێکیان پێ نەداوینەتەوە و تا ئێستاش هیچمان لێ ڕوون نیە. سەردانی تارانمان کرد و چووینە بەندیخانەی ئێوین و بازداشتگەی ٢٠٩ی ئەو بەندیخانەیش، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە کە مەنیژە لە تاران ڕاگیرا بێت.

ئەفسانە بایەزیدی چالاکی خوێندکاریی کورد کە ڕێکەوتی ٥ی گوڵانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن وەزراتی ئیتلاعات ئێران دەستبەسەر کرا، دوای نزیک بە ٤ مانگ ئەشکەنجە و چارەنووس ناڕوونی لە ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرا، لێدان و ئەشکەنجه کەرەستەی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانه بۆ ئەوەی که به زۆرەملی دان به تاوانیک دابنێی کە نەت کردووه و هه ر بەم شیوەیه هەموو ڕوژێک ئەفسانە بایەزیدی دەکەوێته ژێر شەلاقی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات.

لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سپاى تێرۆریستی له شاری مهاباد و بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەوادی‌کیا سزای ٤ ساڵ زیندانی بەسەر ئەفسانە سەپاند و بۆ زیندانی شاری کرمان دوورخراوه.

ئەفسانە بایەزیدی نامه‌یه‌کی له سه ر ئازار و ئەشکەنجە و بێ‌ڕێزی مەئموورانی ئەمنییەتیی وەزراتی ئیتلاعات و بەندیخانە بڵاو دکاتەوه.
کورتەیەک لە دەقی ڕەنجنامەکەی ئەفسانە بایەزیدی بەو شێوەی خوارەوەیە.

من ئەفسانەی ڕەنجەکانی کوردستانم، گوشارەکانی زیندان و بێ ڕێزییەکانی بەڕێوەبەرانی زیندان گەلێک ئازاری داوم، ٩٠ ڕوژ له ژێر ئەشکەنجەی سه‌خت دابوم و بە هه مو کەرەستە و مێتۆدێک ئەشکەنجەیان دەدام. هێزە سەرکووتکەرەکان هەڕەشەی دەستدرێژیم لێ دەکەن و ڕۆژانێکی زۆرم لە ژووری تاکەکەسی بەسەر بردووە و وەک ئاژەڵ مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. یەکەم ڕۆژەکانی دەستبەسەربوونم، ئاستی ئەشکەنجەکان بەڕادەیەک بوو کە تەنانەت نەمدەتوانی بەڕێگاشدا بڕۆم.

لاقەکانم و پشتم شین و ڕەش هەڵگەڕابوون. ئەوەندەیان لێدابووم کە لووت و زارم، خوێنێ لێدەچۆڕا، بە ئەندازەی نووکە دەرزییەکیش بەزەییان پێمدا نەدەهات و ١٥ ڕۆژی تەواو لە بێهداریی بازداشتگای ئیتلاعاتی ورمێدا لەژێر دەرمان دابووم، چیان بەسەر نەهێنام؟ من و مەرگ یەک هەنگاومان مەودا بوو، بۆ؟ تەنیا بە هۆی کوردبوونم. گەرەکە لە یادمان بێ کە کوردبوون تاوانێکی لێنەبووردراوە و دوژمنی هەیە و دوژمنەکانی هیچ کات کوردەکان بە ئەندامێکی ئێران نازانن و بە فەرمی ناناسن. ئەگەر شتێک جیا لەوە با، ئەوتۆیان بەسەر من و سەدان کەسی جێگای ڕێز نەدەهێنا. هەر کات کە ناوی خوام دەهێنا، ئەشکەنجەکان زیاتر دەبوون، بەردەوام دەیانگوت لە ئیتلاعات، خوایەک بوونی نیە، خوا کیلۆی چەند؟ بە چەند پێتی بفرۆشین کڕیاری؟ لانیکەم ٢ جاران بە دەست و پێ هەڵیانواسیوم. لە تەواو ماوەی دەستبەسەربوونم لە ئیتلاعات و لە ماوەی ئەشکەنجەدانم، چاویان بە چاوبەستێک بەستبووم. ٤ ساڵ دەبێ هەناسەم سوارە و لەگەڵ نەخۆشی هەناسەسواری دەست لەملانم، ئێستاش کە کەپسوولەکانم نادەنێ، لەو پەڕی ئازاردام. بەڵێ من ئەفسانەم، کچە گەنجەکی کوردستانم، که هه موو شەو دەرگای زیندان وەبەرشه ق دەدن و به هەرزه ناوم دێنن.

کەژاڵ حوسێنی کچە خوێندکاری کورد زانکۆی تەورێز تەمەن ٢٨ ساڵان لە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە لایەن وه زارتی ئیتلاعات ئیران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

کاتژمێر ١١ی شەو بوو که ٣ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم به جل وبەرگی شەخسییهاتنە ناو ماڵ و یه‌كسه‌رهێرشیان کرده سەر کەژاڵ حوسێنی و به بێ‌ڕێزی و ئازاردان و زۆرەملی لە سەرعه‌رز ڕایانکێشا و بۆ شوێنێ نادیاریان ڕاگواست. ئێستا ماوەی ٥ مانگی تەواوە لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعات دەستبەسەرە و هیچ زانیاری له سه ر نیە تەنیا ئەوەندە نەبێ کاتی دەستبەسەرکرانی، یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعات بە دایکی کەژاڵی گوتووە: کچەکەت لەگەڵ حیزبە کوردییەکان هاوکاری و پەیوەندی هەیە. یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵە کەژاڵ دەڵێت پێی ڕاگەیاندین کە ماوەی ٢ مانگە کچەکەتان ڕاگواستراوە بۆ بەندی سپا لە تاران، باوکی کەژاڵ سەردانی بەندیخانەکانی تارانی کردووە بەڵام ئەوان ڕەتی دەکەنەوە کەژاڵ لەوێ بێ.

لەیلا هەتیمی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی سەردەشت وێڕای براکەی، ئاکام هەتیمی لە خاڵە سنوورییەکانی شاری سەردەشت، له ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون. تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنیڕاگیران و دۆخی ئەو دوو کوردە دەستبەسەرکراوە ناڕوونە.

ئەسرین ئەمین زادە، ٢٤ ساڵان و خەڵکی مهاباد له ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوه. تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کچه کورده ناڕوونه.

پەرستو حاجیان، ٢٤ ساڵان و خەڵکی سەقز له ڕێکەوتی ٢٤ی خه رمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوه. تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کچه کورد ناڕوونە.

لینکی بابەتەکە بە زمانی نۆروێژی:

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت