ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا: دەبێ لە هەمبەر ئێران بوەستینەوە

0
806

ڕۆژی کورد: بەڵێنی و وتەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەچێتە قۆناغی جێبەبێ کردنەوە و ڕووی کردەیی بەخۆیەوە دەگرێ.

ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکاش لەمبارەوە لای وایە دەبێ بەربەرەکانیی جیدی لەگەڵ تیرۆریسمی ئێران و چالاکییە ئاژاوەگێڕانەکانی ئێران، بکرێت.

دۆناڵد ترامپ ـیش لە دوایین لێدوانی خۆیدا باسی لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی چەک و چۆڵ لە ناوچەکە لەلایەن ئێرانەوە کردووە و دەڵێ ئەوە هۆکار و بیانوویەکی باشە بۆ چەق بەستن و چڕبوون لەسەر ئێران.

ترامپ، ڕۆژی ڕابردوو، مایکێل دێ ئاندرێ ـی وەک بەرپرسی بەشی تایبەت بە ئێران لە ڕێکخراوی سیا، هەڵبژارد کە ئەوە خۆی یەکێک لە بەڵگەکانی چەق بەستنی ئەمریکا لەسەر ئێرانە.

ژنێراڵ مەک میستر، ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەڵێ: “دەبێ چەق لەسەر ئێران ببەستین، چون ئەو ڕژیمە پشتیوانی لە تیرۆریسم دەکات و بەدوای پەرەسەندن و بڵاوکردنەوەی ناوکی ـیە”.

مەک میستر هەروەها گوتی: “ئێران سەرەکیترین پشتیوانی تیرۆریسم ـە. ئێران چەک دەدا بە گرووپە چەکدارییەکان لە خۆرهەڵاتی ناڤین. ئەوە بیانوویەکی باشە بۆ ئەوەی کە دەبێ لە هەمبەر ئێران بوەستینەوە”.

ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا، بە ئاماژە کردن بە سەفەری ترامپ بۆ ڕیاز و دانیشتنی لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی گوتی: “هەوڵ بۆ هاوکۆکی لەمبارەوە دراوە و ئامانجگەلێکی ڕوون دیاری کراون تا لە ڕێگای بەربەرەکانی کردن لەگەڵ تیرۆریسم و پچڕینی سەرچاوە مادییەکانی گرووپە تیرۆریستتەکان، کار بکەین و هەوڵ بدەین”.

ئەو ژنراڵە پلە بەرزە ئەمریکاییە هەروەها گوتیشی: “سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترامپ، لە سەفەر بۆ خۆرهەڵاتی ناوڤین و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرانی زیاتر لە ٥٠ وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی، پێداگرییەکی زۆری لەسەر بەربەرەکانی لەگەڵ توندئاژۆیی کردووە. قسەکانی ترامپ ڕوو بە جیهانی ئیسلام، بە دژی دوژمنی هاوبەشە و دەرخەری پێداگریی ئەمریکا لە پشتیوانی لە جیهانی ئیسلام بوون”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت