ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا

0
731

ڕۆژی کورد: ماڵپەڕەکانی ئێران ڕایانگەیاند، ئیرەج مەسجدی، ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی، بەرپرسی سەرەکیی سپای تیرۆریستیی قودس، وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا.

ماڵپەڕی “ئینتخاب” کە لە موحسێن ڕەزایی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای تیرپریستیی پاسداران و سکرتێری کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ڕژیم، یەکێک لەو ماڵپەڕانەیە کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.

پۆستی باڵوێزی ئێران لە عێراق بە هۆی ستراتژیک بوونی عێراق، یەکێک لە پۆستە هەستیارەکانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئیرەج مەسجدی، پلەی سەرتیپی لە سپای تیرۆریستیی پاسداران ـدا هەیە و لە میدیاکانی ئێران، وەک ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی خراوەتە بەر باس.

ڕۆژنامەی “هەمشەهری” کە سەر بە شارەوانیی تاران ـە لەو بارەوە نووسیویەتی: “سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە دوایین قۆناغەکانی هەڵبژاردنی باڵوێزی نوێی ئێران لە دووهەمین وڵاتی گرنگی ناوچەکە واتا عێراق دەکەن. ماوەی بەرپرسیارەتیی حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی ئێستای ئێران لە بەغدا بەهۆی هەستیاربوونی دۆخی عێراق، ٢ ساڵ زیاتر لە ماوەی ئاسایی بەرپرسیارەتیی باڵوێزێک، زیاتر بووە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت