ڕادەست کرانەوەی سیاسەتوانێکی کورد بە تورکیە لەلایەن سێربیاوە.

0
608

سەرەڕای ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دابوو، دەوڵەتی سێربیا، جەودەت ئەیاز، سیاسەتوانی کوردی ڕادەستی تورکیە کردەوە.

ڕۆژی کورد: جەودەت ئەیاز، لەلایەن ڕژیمی تورکەوە، سزای ١٥ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

حوکمی ڕادەستکردنەوەی جەودەت ئەیاز، شەوی پێش کریسمەس لەلایەن نێلاکوبوروویچ، وەزیری دادی سێربیاوە واژۆ کراوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئێستا، جەودەت، ڕادەستی تورکیە کراوەتەوە.

پارێزەری ئەیاز، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەیاز، ساڵێک پێش ئێستا، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦، بەپێی داواکاریی تورکیە، لە سێربیا دەستبەسەر کرابوو و هەر لەو وڵاتەش داوای پەنابەری کردبوو.

نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشتر هۆشداری بە سێربیا دابوو کە خۆی لە ڕادەست کردنەوەی ئەو سیاسەتوانە کوردە بپارێزێ،

سێریبا لە کاتێکدا ئەو کارە دژ بە مافی مرۆڤیەی کردووە کە خوازیاری بوون بە ئەندام لە یەکیەتیی ئوروپایە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی دیسامبر، یێنس مودویگ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێری خۆیدا نووسیبووی ” سێربیا! تکا دەکەم، لە هەمبەر بەڵێنیەکانی خۆت لە هەمبەر کونوانسیۆنی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار بە”.

دادگای تورکیە، لە ساڵی ٢٠٠١ـەوە، بە دژی جەودەت ساز دەستی بە کۆبوونەوە کرد و ئەو کات، ئەو سیاسەتوانە کوردەیان، بە “هەوڵ دان بۆ کردەوەی تیرۆریستی” تاوانبار کردبوو.

جەودەت ئەیاز، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی ئازادیی کوردستانە کە لە بەشی ڕێبەریەکەی لە پارێزگای مووش لە تورکیەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.