چوار کرێکار لە کرماشان بە هۆی تەقینەوەی کەپسوول سووتان

0
958

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار کرێکاری کرماشانی لە ناو یەکێک لە کانێکسەکانی نیگابانی دان، لە کاتی پشوودان و لێنانی خواردن بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولێک سووتان.

هەواڵدەریی ئیسنا له کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٨ـی شەو لە شارۆچکەی “کەسرا”ی شاری کرماشان ڕووی داوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو ڕووداوە بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز و لە کاتی دروستکردنی خواردن تەقیووەتەوە و بوو بە هۆی بریندار بوونی ئەو چوار کرێکارەو یەکێک لە کرێکاران ٢٥%،٢ کەسێکیان ٣٠% و ئەوی تریان ٦١% لە جەستەی سووتاوە.

ئەو چوار کرێکارە کە تا ئێستاش شوناسیان ناڕوونە، لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی”خومەینی”ـی شاری کرماشان کراون.

پشێتریش ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە نێو کرێکارانی کورد لە تاکستان، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان گیانی لەدەست دا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.

ئەو کرێکارە کوردانە خەڵکی گوندی سوێناس ـی سه‌ر به باژێڕی مه‌هاباد و سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشت ـن کە بە هۆی نەبوونی کار لە کوردستان، ڕوویان کردۆتە باژێڕی تاکستان.

‎ناوی بریندارەکان بریتی بوو لە: حوسێن عوسمانی، کامیل عوسمانی، شەرمین و ئەسرین شێخەنەژاد و چنوور شێخەنەژاد.

شەرمین و ئەسرین ژن خوشکی کامیل عوسمانی و خەڵکی گوندی سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشتن.

کامیل عوسمانی و خێزانەکەی و ئەسرین و شەرمین ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانەی ڕەجایی شاری قەزوێن نەشتەرگەرییان بۆ کرابوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت