چالاکێکی کرێکاری شاری سنە دەست بەسەر کرا

0
694

رۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشەممە یەکێک لە هەڵسووڕانی کرێکاری بە ناوی ((جلیل محمدی)) لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەەوە دەست بەسەر کرا.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەست بەسەریان کردووە و بۆ شوێنیکی نادیار ڕایانگواستووە.

 رۆژی 17رەشەمە ساڵی رابردوو کات ژمێر 2 دوای نێوڕۆو بە بیانووی ئەوەی کە گوایە جەلیل محەممەدی ویستوویەتی لەگەڵ چەند هەڵسووراوی کرێکاریی تری شاری سنە ڕێکخراوێک پێکبێنن، ناوبرراویان دەست بەسەر کردووە و ماڵەکەیان پشکنیوە.

شیاوی ئاماژیە کە ناوبراو لە 26 جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویش، لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە چالاکانی کڕێکاری دەست بەسەر کراوە و ساڵێک سزای زیندانی هەڵواسراوی بەسەردا سەپاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.