چالاکێکی کرێکاری سەقزی یەک ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا

0
538

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە سەقز، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی بە تاوانی “پرۆپاگەندا بە دژی ڕژێم و بە قازانجی حیزب و لایەنە دژەبەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندانی هەڵواسراو، سزا دا.

عوسمان ئیسماعیلی ڕێکەوتی ٨ی خەرمانانی ئەو ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرابوو و دوای ١٢ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکاندا بە دانانی بارمتەی ٧٢ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە، ڕێکەوتی دە و یازدەی خەرمانانی ئەو ساڵ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی قازی سەید جەعفەر ڕەحیمی، دادگایی کرا و بە تاوانی پرۆپاگەندا بە دژی ڕژێم و بە قازانجی حیزب و لایەنە دژەبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای یەک ساڵ زیندانی هەڵواسراوی بۆ بڕایەوە.

لە دادگادا ئەندامەتی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەسەر سڕایەوە بەڵام بە تاوانی پرۆپاگەندا بە دژی ڕژێم و بە قازانجی حیزب و لایەنە دژەبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، مەحکووم کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.