چالاکێکی کرێکاریی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

0
817

 پێدرام نەسروڵڵاهی، چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، پێدرام نەسروڵڵاهی چالاکی کرێکاری، بە دانانی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا.

ناوبراو لە رێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، دوو رۆژ پێش رۆژی جیهانیی کرێکار لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە رێپێوانەکانی پشتیوانی لە کۆبانێ، دەستبەسەر کراوە.

پێشتریش، پێدرام نەسروڵڵاهی بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان”، ”هاوكاری لەگەڵ یەكێک لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری رێژیم” و پ”ڕۆپاگەندە دژی رێژیم” بە سێ‌ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

پێدرام دوای ناڕەزایەتی بە حوكمەكەی، لەلایەن داداگای پێداچوونەوەی رێژیم لە شاری سنە حوكمەكەی بۆ ١٩ مانگ زیندانی گۆڕدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.