چالاکێکی خوێندکارێکی زیندانی کورد، ئازاد کرا

0
787

“ڕێبوار کامەرانی پوور” چالاکی خوێندکاریی کوردی زانکۆی پەیامی نووری کوردستان، دوای تێپەڕاندنی ماوەی دە مانگ لە سزای زیندان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی فەفرانباری ئەو ساڵ، ئازاد کرا.

بە پێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” ئەو چالاکە خوێندکارە کوردە، ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووە و لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی خوێندکاردا، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری سنەوە دەست بەسەر کراو لە شەشی ڕەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلۆن تمەنی، بەردرا.

دوا بەدوای ئەوە، ڕێبوار کامەرانی پوور بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک  لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا و دواتر بۆی کرا بە ١٤ مانگ و لە مانگی پووشپەڕی ئەو ساڵدا بۆ کێشانی ماوەی سزاکەی، لە زیندانی مەریوان کەوتە بەندیخانەوە.

شیاوی ئاماژەیە، کامەرانی پوو  یەکێکە لە چالاکانی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و خوێندکاری بواری کامپوتێرە لە زانکۆی پەیامی نووسی سنە و ئەوڕۆ و دوای کێشانی ماوەی ١٠ مانگ لە زیندانیەکەی و بە شێوەی مەرجدار، ئازاد کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت