چالاکیەکانى ڕەفسنجانى لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان ڕاگیرا

0
720

بە دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو لە پەیجى ئینستاگرامى ڕەفسنجانى دا ڕستەىەک لە ژێر ناوى دونیاى سبەى دونیاى دیالۆگە نەک دونیاى موشەک بڵاو بوە بوە هۆى کاردانەوەى ڕێبەرى ئێران هەموو چالاکیەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى وەستاند.

ڕێبەرى ئێران لە دیدارێکدا لە گەڵ “مداحان” بە یت بێژانى پرسەى ئیمامانى شیعە  ئەنجامى دابوو وتبوى ئەگەر ئەو وشانە بە هوشیارى بڵاو کرابێتەوە ئەوە خیانەتە بە وڵات. جارێکى تر جەختى لە سەر گرنگی بەهێز کردنى هێزى موشەکى ئێران کردبوە.

یەکێک لە ڕاوێژکارانى ڕەفسنجانى ڕایگەیاند ئەو رستەیە بە بێ زانیارى ڕەفسنجانى بڵاو کراونەتەوە باس لە بۆچونى بەرپرسی تۆرە کۆمەڵاتیەکانى رەفسنجانى دەکات و هەر بەو مەبەستەش لە کار لابراوە تا دانانى کەسێکى تر هەموو تۆرە کۆمەلاتیەکانى هاشمى ڕەفسنجانى دادەخرین.

دواى ڕەخنەگرتنى ڕێبەرى ئێران خامنەى لە ڕەفسنجانى بە هۆى ئەو وتانە ٢٠٥ نوینەرى مەجلیسی ئێران لە ڕێگەی نامەیەکەوە بە توندى ئیدانەى ڕەفسنجانیان کرد بە هۆى بڵاو کردنەوەى ئەو ڕستەیە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.