چالاکیی سەلەفییەکان و پرۆپاگەندەی مسوڵمانەکان و بڵاوکردنەوەی قورئان لە ئاڵمان، یاساغ کرا

0
797

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕت (وێلت) ـی ئاڵمان بڵاوی کردۆتەوە، سەلەفیە ئیسلامییەکان بە توندی لەو وڵاتە پەرەیان سەندووە و بە ئازادانە دەستیان داوەتە بڵاو کردنەوەی قورئان.

کەسێکی سەلەفی بەناوی ئیبراهیم ئەبو ناجی، قورئانێکی وەک “کۆنترین قورئان بە زمانی ئاڵمانی” لە ناو خەڵک داناوە و بڵاوی دەکاتەوە.

ئەو قورئانە ڕووبەرگێکی سووری هەیە و 20 سانتیمتر درێژ و ١٣ سانتیمتر پانە و ٤٨٠ لاپەڕەیە و پیتەکانی بە ڕەنگی زێڕین (زەردێکی تایبەت وەک زێڕ) نووسراوە و مسوڵمانەکان دەڵێن ئەوە قسەکانی خودایە.

ئەو ماڵپەڕە ئاڵمانییە دواتر باسی لە ڕێژەی بڵاوکرانەوە و پەرەسەندنی پرۆپاگەندای ئیسلامییە توندئاژۆکان لە وڵاتی ئاڵمان کردووە و نووسویەتی: “لە ماوەی ئەو ساڵدا ٣ ملیۆن قورئان لە ئاڵمان بڵاو بۆتەوە کە بە چەند زمانی ئاڵمانی، فەڕانسەوی، بۆسنیایی و ڕووسی و چەند زمانی تر بڵاو بوونەتەوە”.

پڕۆپاگەندەرە سەلەفییەکان کە لە وڵاتانێکی وەک سووریە و ئێراقەوە هاتوون، هەمان ئەو کەسانەن کە کاری تیرۆریستی لە وڵاتی ئاڵمان دەکەن و بەوپێیەش دەبێ پێش بە کارەکانیان بگیردرێ.

ماڵپەڕی وێلت هەروەها نووسیویەتی: “ئێستا لە سەرجەم شوێنەکانی ئاڵمان وەک وێستگەکانی شەمەندەفەر، مارکێتەکان و شوێنە گشتییەکان دەست دەکەوێ و بە خۆڕایی و بەلاش دەیدەن بە خەڵک”.

لە درێژەدا گوتراوە: “پرۆپاگەنداکارە ئیسلامییە سەلەفییەکان زۆرتر لە کۆتایی حەوتووەکاندا دەست بە پرۆپاگەندا دەکەن و لە شوێنە گشتییەکان قورئان و پەرتووکی ئیسلامی بە ئاڵمانی و زمانی تر دەدەن بە خەڵک و زۆر جار لە ناو جانتاکانیان دەهاوێن”.

ئیسلامییەکان هەروەها کەمپەینێکیان بە ناوی “ئایینی ڕاستی و ئایینی درۆ” داناوە و تێیدا ئایینی ئیسلام بە ئایینی ڕاست دەزانن و ئایینەکانی تر بە ئایینی هەڵە و درۆ ناو دەبەن.

تۆماس دێ مایزێرێ  Thomas de Maizière، وەزیری وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی سێ شەممە یاساغ کرانی ئەو کەمپەینەی ڕاگەیاندووە و گوتیشێ لەمەبەدوا بە شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ بکەران و بەرپرسانی ئەو کەمپەینە دەکرێت و دەبێ ئەو کەمپەینە کۆبکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی وێلت، لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانیی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووەوە هێزەکانی پۆلیس لە دە پارێزگای ئاڵمان زیاتر لە ٢٠٠ ماڵ، نووسینگە، کۆگا و دوو ئەنجومەن و مزگەوتیان پشکنیوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت