چالاکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ ئازادبوونی کەبوودوەند، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

0
1278

چالاکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕەوشی نالەباری محەممەدسەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە.

چالاکانی کورد لەو ڕاگەیێندراوەدا، وێڕای ئاماژە کردن بە دۆخی نالەباری کەبوودوەند، دوای تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن، دووپاتیان کردەوە کە تا ئازادیی  کەبوودوەند دەست لە پشتیوانی و چالاکییەکانیان هەڵناگرن.

دەقی ڕاگەیێندراوی چالاکانی ناوخۆ لەو بارەوە بە شێوەی خوارەوەیە:

ڕاگەیەندراوی چالاکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەرۆکی بەند کراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ ۲۱رۆژە مانی لەخواردن گرتۆە.
خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان.
کەمپەینی داکۆکی لە کەبوودوەند.
رێکخراوە نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤ.
لایەنە سیاسێکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
سڵاورێز.
تا گەیشتن بە ئامانجەکانی محەمەد سەدیق کەبوودوەند،بەرپرسی بەندکراوی رکخراوی مافی کوردستان دەست لە پشتیوانی کردنەکانتان هەڵمەگرن.
خوێنەرانی خۆشەویست.
ژیانی محەمەد سەدیق کەبوودوەند لە مەترسیدایە.
هاورێیانی خوێنەر:

هەر وەک ئاگادارن سەرۆکی بەند کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان،لە بەندی ۳۵۰ی،گرتووخانەی ئەڤینی تاران،بەهۆی زەخت خستنە سەروو،پلانگێری دەزگای قەزای کۆماری ئیسلامی ئێران لەرۆژی یتکشەمە ۱۹ی بانەمەڕی ۱۳۹۵ وە دەستی بە مانگرتن کردۆە.
رۆژی سێشەمە ۴ی جۆزەردانی ۱۳۹۵ لە کاتی مانگرتن لە خواردن دا،لەلایەن لقی ۲۸ی دادگای شۆرشی،تارانەوە،بە دانی تاوان لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵات،محەمەد سەدیق کەبوودوەند،دادگای کراوە و بە ۱۰ساڵ بەند کردن لە گرتووخانە سزا دراوە.
ئەوە لەحاڵێک دایە کە کەبوود وەند دژی ئەو پلانە دارێژدراوە دەستی بە مانگرتن کردۆە و تا ئەمرۆ دوو دەفعە ڕەوانەی نەخۆشخانەی امام خمینی تاران کراوە.
دکتوری کەبوود وەند ڕایگەیاندۆ کە بەهۆی ئەم مانگرتنە زەربەی لە تارە عەسەبێکانی کەوتۆ و لەئەگەری بەردەوامی لە مانگرتن مەترسی زۆر زیاتر دەکەوێتە سەر جەستەی سەرۆکی بەند کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان.
ئێمە چالاکانی ناوخۆ ناڕەزایەتی خۆمان لەمەڕ دادگای کردنی کەبوود وەند ڕادەگەیەنین و داواکارین لە
خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان
کەمپەینی داکۆکی لە کەبوودوەند
رێکخراوە نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤ
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
لە مەڕ ئەو پێشێلکارێ کە لەسەر کەبوودوەند بەرێوە چۆە بێدەنگ نەبن و پاڵپشتی لەو ناڕەزایەتێی ئێمە چالاکانی ناوخۆ بکەن.
پشتیوانی کردن لە کەبوودوەند ئەرکێکی ئینسانی و نەتەوایەتێ.
ئێمە چالاکانی نێوخۆ ڕادەگەیەنین کە چی تر ئیزن بە دەزگای قەزای کۆماری ئیسلامی نادەین ویست و داخوازێکانی کەبوود وەند لە پێش چاو نەگرێ و دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەگەینینە گوێی هەموو نێونەتەوەیەکان و داواکاری ئازادی کەبوود وەندین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.