پەیوەندیی هێزەکانی باشوور لەگەڵ ئێران و چارەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

0
906
کۆمار ئەحمەدی

 کاتێک هەرێمی کوردستان باسی لەڕێفراندوم دەکرد و بڕیاری دا گشتپرسی ئەنجام بدات، ئێران بە هەموو شێوەیەک دژایەتی کرد و وتی ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین گشتپرسی سەربگرێت. ئێران ئەو گشتپرسیەی بە پلانێکی ئیسرایل و ئامریکاییەکان بۆ دروست بوونی دەوڵەتی کوردی ودابەش بوونی عێراق وناوچەکە لە قەڵەم دا، لە حاڵێکدا ئەو دژایەتیە بۆ ئەوە دەگەڕاوە کە بە دروست بوونی دەوڵەتی کوردی، هیلالی شیعەی ئێران شکستی دەهێنا و پلانی ئێران لە ناوچەکە سەری نەدەگرت.

 ئێران هەموو پیلانێکی دانا بۆ ئەوەی گشتپرسی سەرنەگرێ وشکست بێنێت، بەڵام  بەڕواڵەتیش بوبێت، پارتی و بارزانی زۆر سووربوون لە بەڕێوەبردنی گشتپرسی و دروست بوونی دەوڵەتی کوردی، هەر بۆیەش ئێران بە هەموو شێوەیەک دژی بارزانی و پارتی بوو.

 کاتێک ئێران نەیتوانی لەلایەن بەشێک لەحیزبە کوردیەکان کە دۆست وهاوپەیمانی ئێران بوون، ڕێگری لە گشتپرسی بکات، بەشێکی تر لە پیلانەکەی خستە گەڕ و لە۱٦ئۆکتۆبر لەگەڵ هێزە عێراقیەکان و بەشێک لەهاورێ نزیکە دێرینەکانی کە حیزبی کوردی بوون، شکست بەدەوڵەتی کوردی بێنێن.

 ئێران لە پلانەکەی خۆی سەرکەوت، ئەوە بوو بە داگیرکردنی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان و سووتاندنی ماڵ و تاڵان کردنی ماڵی کوردەکان. لێرە دوو حیزبە سەرەکیەکی باشووری کوردستان ، هەستیان بەشکستێکی گەورەی جەماوریی خۆیان لە کوردستانی باشوورو دڵ ساردیی خەڵکی بەشەکانی تری کوردستان لە خۆیان کرد، هەروەها  لەلایەن وڵاتانی ناوچەشەوە پەراوێز خران وهەستیان بە لەناو چوونی خۆیان کرد، بۆیە ئێستا دەبینین بەرپرسانی حکومی و حیزبیی باشووری کوردستان، دەیانەوێت لە ئێران وتورکیە نزیک بنەوە بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن.

 پارتی و یەکێتی وحکومەتی هەرێم ماڤی خۆیانە پەیوەندیی سیاسی و ئابووریان لەگەڵ هەر وڵاتێک هەبێت بەتایبەت ئێران، بەڵام بەو مەرجەی نەبێتە هۆکار بۆ قۆربانی کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان.

حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان لە هەموو بووارێکدا، دۆخی باشووری کوردستانیان لەبەرچاو گرتووە و هیچ کات دەستێوەردانیان لە کاروباری هەرێمی کوردستاندا نەکردووە، چی لەبوواری ئاسایشی یان سیاسی بووبێت، بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان و پارتی و یەکێتی ئەو لێبوردەیەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیان لەبەرچاو بێت و بۆ تێهەڵێنانەوەی شکستی خۆیان و بۆمانەوەی خۆیان مامەڵە بە حیزبه ڕۆژهەڵاتیەکان لەگەڵ ئێران نەکەن و ئەوەیان لەبەر چاو بێت کە هەڵە یان ڕاست، ئەوا بۆ سێ دەیە دەڕوات کە ڕۆژهەڵات خۆی قۆربانیی باشووری کوردستان کردووە و ە هەمووکات کەوتۆتە بەر هێرشی میدیایی و دەیان بێ حۆرمەتی بە ئەندامان و دانیشتوانی ڕۆژهەڵات لە باشوور کراوە.

 پێویستە لەمەبەدوا حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان هێڵێکی سوور دانێن و چیتر شۆڕش و خەباتی خۆیان پەک نەخەن بۆ باشووری کوردستان، لەم سەفەرەی دووایی بەرپرسانی هەرێم  بۆ ئێران، عەلی شەمخانی، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، گوتی “ئێمە ئیتر کێشەی ئاسایشیمان لە سەر سنوورەکانی هەرێم نابێت” ئەمە خۆی دەیان پرسیار هەڵدەگرێت.

 حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان ئێستا ڕاسانیان دەست پێکردووە بەتایبەت حدکا، بۆیە نابێت بەهیچ شێوەیەک مل بداتە ژێر هیچ داواکاریەک کە لەلایەن حکومەتی هەرێم وحیزبەکانی باشوور لێیان  بکرێتم چون ئیتر کاتی ئەوەیە درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆمان لە ڕۆژهەڵات بدەین. دەیان لاو و گەنجی شۆڕشگێڕمان لەپارچەکانی تری کوردستان شەهید بوون، ئەوە جێی شانازیە بۆ ئێمەی ڕۆژهەڵاتی کە بەهەستێکی نیشتمانی لە هەر سێ بەشەکەی کوردستان شەهیدمان داوە، بەڵام خوێنی ئەوشەهیدانە بووە بە کاڵای بازرگانیی حیزبەکانی ئەو پارچانە، بۆیە ئیتر دەبێت حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان بە یەکگرتووەیی وڵامی هەرداوایەک کە لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و لە ڕاستیدا بە ئەمری ئێران لێیان بکرێت بدەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.