پەناخوازێکی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان لە دانمارک گیانی لە دەست دا

0
601

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد و هەروەها ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بلاو بۆتەوە پەناخوازێکی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری سەردەشت لە دانمارک گیانی لە دەست داوە.

رۆژی چوارشەممە ی ٢١رێبەندان پەنابەرێکی کوردی رۆژ‌هەڵات بە ناوی ” سیامەند عەلیپوور” تەمەن  ٢٣ سالە  لە کەمپی پەنابەرانی  باکووری دانیمارک گیانی لە دەستدا.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاو بۆتەوە و هەروەها لێدوانی دوو کەسی کورد لەو کەمپە بۆ ڕۆژی کورد، ناوبراو لە کاتی سەرقاڵ بوون بە ڕاهێنانی وەرزشی لە یانەیەکی ئەو ناوچەیە و بە هۆی گوشاری زۆر و هەڵگرتنی وەزنە و کێشی زیاتر لە توانای خۆی، لە کاتی ڕاهێنانەکاندا، تووشی ڕاوەستانی دڵ بووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

سەچاوەکان ئامژە بەوە دەکەن کە لە کاتی گواستنەوە ناوبراو بۆ نەخوشخانە گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە کە ئەو ساڵ بە هۆی کرانەوەی ڕێگاکان و هەروەها دابەزینی نرخی قاچاغ و لە هەمان کاتێشدا کێشەی ئابووری و سیاسی لە ئێران، ڕێژەیەکی زۆر کوردی خۆرهەڵاتی ڕوویان کردۆتە وڵاتانی ئوروپایی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.