پەنابەرێکی تەمەن پازدە ساڵ، ژنێکی سویدی کوشت

0
832

بە پێی زانیارییەکان کوڕێکی تاق و تەنیای پەناخوازی تەمەن پازدە ساڵان لە وڵاتی سوید، ئالکساندرا بەیار مەزهەری تەمەن بیست و دوو ساڵی و کارمەندی ماڵێکی تایبەت بە “منداڵە پەنابەرە بێ کەسەکان”ی لە شاری موندال لە تەنیشت شاری گوتنبێرگ، کوشت.

شایانی باسە کە ئەو منداڵە بێ کەسە پەناخوازە بە چەقۆ و لە پشتەوەڕا، ئەو کچە کارمەندەی کوشتووە. هەرچەند ئەلکساندرا گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی ساهلگرنسکای گوتنبێرگیش بەڵام گیانی لە دەست دا. هەندێک لە سەرچاوە عەرەبییەکان ئالکساندرایان بە کەسێکی بەڕەچەلەک لوبنانی ناو بردووە.

دایک و باوکی ئالکساندرا لە لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامەی ئێکسپرێس گوتیان: ئالێکساندرا وەک فریشتەیەک دلۆڤان بوو.

پۆلیس، منداڵێکی تەمەن پازدە ساڵانەی ئەو ماڵەی بە تاوانی کوشتنی ئالکساندرا گرتووە و چەقۆکەش لە دەستی پۆلیس دایە. تا ئێستاش هۆکار و هاندەری کوشتنەکە ڕوون نییە.

شایانی باسە کە بە زۆر بوونی پەناخواز و هاتنی بێ ڕێژەیان بەرەو وڵاتانی ئوروپایی و پێشوازی باشیان لە لایەن ئاڵمانیاوە، ئیستا وڵاتانی ئوروپایی بەرەوڕووی قەیرانێکی بەرین لەو ڕووەوە بوونەوە و هەر بەو هۆیەشەوە زۆرێک لەو وڵاتانە خەریکن یاسای نوێ و تووند دادەڕێژنەوە.

هەروەها بەو هۆیەوە کە وڵاتانی ئوروپایی یاسای تایبەتیان بۆ منداڵانی ژێر هەژدە ساڵ تەمەن هەیە، زۆر کەس تەمەنی خۆیان لەوەی کە هەیە کەمتر نیشان دەدەن و بەو شێوەیە دواتر کێشە و ئاڵۆزی دەخوڵقێنن.

هەروەها بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتە ئوروپاییەکان، پارەیەکی باش دەدەن بەو کەسانەی کە ئەرکی بەخێر کردن و سەرپەرەشتی ئەو منداڵانە وەئەستۆ دەگرن، ئێستا ئەو کارە بۆتە بازرگانی و مامەڵەیە.

لە سەری ساڵی نوێی زاینییە تا ئێستا چەندین ڕووداوی هاوشێوە وەک دەست درێژی کردن بۆ ئافرەتان لە ئاڵمان و هەروەها دەست درێژی بە کۆمەڵی منداڵانی پەناخواز بۆ سەر یەکتری لە ناو ڕۆژنامەکانی ئوروپا دەنگی داوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.