پەردە لەسەر پەیکەرەی “ڕێفراندۆم” لە کوردستانی باشوور لادرا

0
940

ڕۆژی کورد: لە حاڵێکدا، قاسم سلێمانی لەلایەن ڕژیمی ئێران و نوێنەری چەند وڵاتی زلهێزیش، سەردانی هەولێریان کردووە و لە هەمان کاتدا هەڕەشەکانی بەغدا بە دژی سەربەخۆیی کوردستان بەردەوامن، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، پەردە لەسەر پەیکەرەی ڕێفراندۆم لە هەولێر پێتەختی کوردستانی باشوور، لادرا.

لە هەمان کاتدا، حەیدەرعەبادی، بە هۆی بڕیاری ئەنجومەنی کەرکووک بۆ بەشداری لەگەڵ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی، داوای لابردنی نەجمەدین کەریمی پارێزگاری کەرکوکی کردبوو، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە شیعە و سونەوە بە زۆرینەی دەنگ داواکەی پەسەند کرد.

لەسەر ئەو پەیکەرەیە، ناوی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ژێر قفڵێک کە بە زنجیرێکەوە هەڵاسرابوو، نووسراوە.

ئەو قفڵ و زنجیرە، هێما و نیشاندەری بندەستیی چوار پارچەی کوردستان و لەبیرنەکرانی پارچەکانی تری کوردستان لە سەردەمی گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی لە ئێراقە.

ئەم پەیکەرە، لەلایەن پەیکەرتاش و کەسایەتیی ناسراو و  نوسەرو و ڕووناکبیری  دیاری کوردستان “ئەندازیار خەسرەو جاف” ساز کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت