پەرتووکی فاشیزم و پۆپۆلیزم، بەرهەمی جەلیل ئازادیخواز، چاپ و بڵاوبۆوە

0
1787

ڕۆژی کورد: “فاشیزم و پۆپۆلیزم” نوێترین بەرهەمی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستانی خۆرهەڵات، “جەلیل ئازادیخواز” چاپ و بڵاو بۆوە.

ئەو پەرتووکە لە ١٤٠ لاپەڕەپێکهاتووە و لە سێ وەرزی پەرتوکەکەدا باس لە بەرهاتنی لۆژیكی سیاسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرهەڵدانی پۆپۆ لیزم و ڕسكانی فاشیزم و دەسەڵاتگرتنی لە ئێراندا دەکات.

بەشی کۆتایی ئەو پەرتووکە سەربەخۆیەو لە ژێر ناونیشانی “كۆمەڵە دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی” لە سەرهەڵدانی كۆمەڵەو پێگەی هزریی ئێستا دەئاخوێت.

پەرتووکی “فاشیزم و پۆپۆلیزم” لەلایەن چاپخانەی کارۆ لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور چاپ و بڵاو بۆتەوە.

کوردتەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی شاعیر، ڕۆژنامەنووس و نووسەری کوردستانی خۆرهەڵات، جەلیل ئازادیخواز:

_ لەدایکبووی ساڵی 1339 هەتاویه
_ ئەندامانی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان و بەر پرسی ئەو ئەنجوومەنە لە ساڵی 1368 تا 1374
_ ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبی کوردستان لەشاری سنەو یەکێک لە بەڕێوەبەرانی و بەرپرسانی ئەو ئەنجوومەنەبووە.
_ ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی “ئاویەر” لەسنه
_ سەرنووسەری هەفتەنامەی “ئاسۆ” تا رۆژی دا خستنی
_ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کانوونی نووسەرانی کوردستانی ئێران و وتەبێژی ئەو کانوونه
_ ئەندامی دەستەی نووسەرانی “سروه”
_ سەرنووسەری هەفتەنامەی تەواو کوردی “ڕێژاو” کەلەگەڵ یەکەم ژمارەی دا لەشاری کرماشان بەزۆر و بێ یاسا بەستیان.
بەرهەمەکانی ناوبراو:
1_ نامیلکەیەکی شیعری بۆ منداڵان بەناوی “شیوەنی هەڵەبجه” هاو بەش
2_نامیلکەیەکی شیعری بەناوی چەمەری “خاکی سووتاو”
3_ “حەماسەی گێلگەمێش” وەرگێڕاو لەفارسیەوەبۆ کوردی
4 “رئالیزم در ادبیات کردی” لەعەرەبیەوەکراوەبەفارسی
بڵاو کردنەوەی سەدن مەقالەلەبڵا و کراوەکودی و فارسیەکاندا
بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی ناوبراو:
1_چل شیعری شاملو لەگەڵ پێشەکییەکدا بەوردی کەهەندێکی لەئاسۆدا بڵا و کراوەتەوه
2_جوانی ناسی لەروانگەی ئادۆرنۆوه
3ـ کقتو گۆ لەئەندێشەی هابر ماسدا
4ـ بەم بێ ئابڕویەچ لێبوردنێ
5_ دەورانی بێ تاوانی شانۆ نامەکەخەڵاتی باشتر ین دەقی کوردی پی درا لەهەو لێر
6_ کۆمەڵناسی ئەدەبیات تەئلیف
7_ چاوەکانی رۆمان
8_کۆمەڵەچیر ۆکێکی بیانی
9_ دوو کتێبی شیعر
10_ شیعر و هزر و کۆمەڵگا کەکۆیەکن لەوو تار و خوێندنەوه

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت