شوور شیرین (کۆمه‌ڵێک له گۆڕانییه خۆجێیه کوردییه‌کانی کرماشان) به وه‌رگێڕانی فارسی و پێشه‌کی “میرجه‌لاله‌دین که‌زازی، محه‌مه‌دڕه‌زا هه‌مزه‌یی، عه‌بدولمه‌جید ته‌ییبی، عه‌بدوڵڵا سه‌مه‌دی، ئه‌رده‌شیر کێشاوه‌رز” و له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانی “خه‌سره‌و په‌رهام” بڵاو کرایه‌وه.
کتێبی یه‌که‌م به ته‌واوه‌تی له ٦٧٦ لاپه‌ڕه و کتێبی دووهه‌م به لابردنی چه‌ندین به‌ش له ٣٢٧ لاپه‌ڕه به هه‌مان ناو و هه‌ریه‌کیان به له‌چاپدانی ٥٠٠ نوسخه‌ی وه‌زیری له دوو نرخی جیاواز ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه.
“خه‌سره‌و په‌رهام” له‌دایکبووی ساڵی ١٣١٩ی کرماشانه و له بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی پارێزگادا چالاکی ده‌کات و نووسراو و وتاره‌کانی له بواره فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌کان له بڵاڤگه‌کانی ئه‌م پارێزگایە له‌چاپ ده‌درێت