پێویستە هۆکار و بنکەکانى بەرهەمهێنانى توندوتیژى دابخرێن

0
619
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

توندوتێژى پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ جۆرى سیستەمى حکومڕانى کۆمەڵگاوەهەیە,هەربۆیەش توندوتیژى لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکى ترجیاوازى هەیە. لەڕوویی ڕێژەوجۆرى توندوتیژێکەش. سیستەمى دەستوورى ویاسایی، ڕێگەخۆشکەرەوکاریگەرە بۆبڵاوبوونەوەى توندتیژى وگەشەى توندوتیژى لەکۆمەڵگادا. لەبەر ئەوەى سیستەمى دەسەڵات وجۆرى دەوڵەتدارى نەخشە و پلانى درێژماوەیى بۆ بوارەکانى پەروەردە و فێرکردن دادەڕێژێت و ئەیان خاتەبوارى جێبەجێ کردنەوە لە نێو ناوەندەجۆراوجۆرەکانى کۆمەڵگادا, لێرەشەوە ئەتەکێت وهەڵسوکەوتى تاکەکانى خەڵک ڕەنگدانەوەى جۆرى پەروەردەوفێرکردنى دەسەڵات وحکومەت نیشان دەدات ئەیان کاتەئەخڵاق وهەڵسوکەوتى ڕۆژانەى تاکەکانى هاوڵاتى واتە کاریگەرى چەندین ساڵەى بانگەشەوبڵاوکردنەوەى فکروتێروانینى سیستەمى حکومڕانى لەسەرکایەوبوارەکانى کۆمەڵگاتێکەڵ دەبێت لەگەڵ هەڵسوکەوت وبەرخوردى ڕۆژانەى خەڵک,زۆرجاربەناچارى وبەبێ ویستى خۆیان وانیشان دەدەن کەیاساکان وپەروەردەى دەوڵەت وسیستەم هاوسەنگەى ئاکارى ڕۆژانەیانە.

توندوتیژى لەئەنجامى هەبوونى بیروباوەڕ و فکرى دواکەوتوانە و کۆنەپەرستانە و دژەمرۆڤایەتى گەشە دەکات و پەرەدەستێنێت لە کۆمەڵگاکاندا کاتێک ئێمە دژى هەبوونى توندوتیژى بین بەبێ دژایەتى بیروباوەڕو فکرى کۆنەپەرستانەو دواکەوتوانەو دژەمرۆڤایەتى ناتوانیت هیچ هەنگاوێک بنێن بۆدژایەتى کردنى هەبوونى توندوتیژى. کەواتە، چۆن جگەرە بۆ تەندروستى و لەش ساخیى مرۆڤەکان زیان بەخشە, ئەگەر بتەوێت جگەرەکێشان نەمێنێت و یاخود کەم بکرێتەوە ئەبێت دەوڵەتەپێشکەوتوەکان وڕێگا بگرن لەبەرهەمهێنانى جگەرە ئەویش بەداخستنى کارگەکانى جگەرەوشوێنى چاندنى توتن.بۆنەمانى توندتیژى وتوندڕەویش هەمان شتە کەپێویست دەکات بۆکەم کردنەوەونەمانى توندوتیژى کارگەکانى بەرهەمهێنانى توندوتیژى وتوندڕەوى دابخرێت لەجیهانى مرۆڤایەتى دا. ڕێگە لە گەشەکردن و بڵاوکردنەوەى فکر و بیروباوەڕى کۆنەپەرستانەو دژەژنە بگیرێت,سەرجەم ئەو جێگا و شوێنانە دابخرێت کە بەرهەمهێنەرى بیروباوەڕى توندوتیژى یە کەبەرامبەرمرۆڤایەتى پیادەدەکرێت.

قۆناغى باشتردەرکەوتنى دژى توندوتیژى,توندوتیژى هەبووەبەدرێژایی هەبوونى چەوەسانەوەى مرۆڤەکان وئازاروئەشکەنجەدانیان وکۆشتن ولەسێدارەدانیان دارەکان,قۆناغ بەقۆناغ بەپێى گۆرانکارى یەکانى مێژوویی مرۆڤایەتى دژایەتى چەوسانەوەوکوشتن وتوندوتیژى کراوە.بەڵام زۆر جارڕووداوێک کاریگەرى زۆر گەورەودروست دەکات بەهەرهۆکارێک بێت.له(٢٥-١١-١٩٦٠)لەوڵاتی دۆمینیکه‌ن،سێ خوشک به‌ نێوه‌کانی منیروا، ماریت ترزا و بتریه میرابل دوای چه‌ندین مانگ ئه‌شکه‌نجه له زندان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی دژی حکوومه‌ت ئیعدام کران.ساڵی 1981 له رۆژانی 17 تا 21 ژۆییه له وڵاتی کۆلۆمبیا کۆنفرانسێک له لایه‌ن رێکخراوه فمینیستییه‌کان و داکۆکى کارلەمافەکانى ژنان لەولاتانی ئه‌مریکای لاتین و جه‌زاییری کارائیب به‌رێوه‌ چوو. لە کۆنفرانسەکە‌دا پێشنیار کرا که رۆژی لەداردرانی خوشکه‌کانی میرابل به رۆژی خه‌بات دژی توندوتیژی دژی ژنان دیاری بکرێ. ساڵى1999رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان(UN) ئه‌و رۆژه‌ی وه‌کوو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌ی دژی توندوتیژی دژی ژنان په‌سه‌ند کرد,له ساڵی 2000 دائه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بریارنامه‌ی 1325ى له ژیر سه‌ردێر‌ی “ژنان، ئاشتی و ئاسایش” په‌سه‌ند کرد.

لەڕۆژهەڵاتى کوردستان بەچەندین ڕووداوى کۆمەڵکوژى ودەستەدەستەى لەسێداران لەدژى گەنجان ولاوانى کچان وکوڕان جێبەجێ کراوە لەلایەن ڕژێمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامیی ئێرانەوەبەدرێژایى مێژووی دەسەڵاتدارێتى ئەودەسەڵات وسیستەمەدژەمرۆڤایەتى یە.زۆربەسادەیی ئەگەرسەیرى کۆمەڵگاووڵاتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکەین بەدیارى کراوەیی کۆمەڵگای ئێران نیشان بدەین کەبۆماوەى ٣٩ساڵە سیستەم ویاسایاکانى ئیسلامیی یە ولەلایەن مەلاکانى ئیسلامیی کۆمەڵگایی ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەڕێوەدەبرێت. توندوتیژى هەڵبسەنگێنین بەدرێژایی ئەودەسەڵات وسیستەمە بۆمان دەردەکەوێت کە سیستەمى ئیسلامیی نەک نەیتوانیوەچارەسەرى توندوتیژى بکات وبەرەوکەم بوونەوەونەمانى بەرێت بەڵکوبەهەرجۆرێک هەڵسەنگاندن ولێکۆڵینەوەى بۆبکەى بۆمان دەردەکەوێت سیستەمى ئیسلامیی ئێران خۆیی مەکینەوکارگەى بەرهەمهێنانى فەرهەنگ وسوونەت وهەڵسوکەوت وئاداب وهەڵسوکەوتى توندوتیژى یە لەکۆمەڵگایی ئێران وکوردستان.

بەمانایەکى تر ئەگەرلەدژى توندوتیژى بوەستینەوە ئەبێت بگەڕێین بەدوایی بەرهەمهێنانى توندوتیژى واتە کاربکەین وتێکۆشان بکەین بۆداخستنى کارگەکانى بەرهەمهێنانى توندوتیژى یەکێکیش لەکارگەئەساس وبنەرەتى یەکان ,کەکاریگەرى زۆر خەراپ ودژەئینسانى بەسەرکۆمەڵگاداهەیە ئەویش کارگەى سیستەمى چەوسێنەرى کۆمارى ئیسلامیی یە لەئێران.

هەرلەسەرەتایی هاتنەسەرکارى سیستەمى مەلاکانى ئیسلامیی لەئێران یەکەم هەنگاوکەدەستى پێکرد بۆفەرمانڕەوایی ودەسەڵاتدارێتیان بەئەنجامدانى توندوتیژى وگەشەدان بەفەرەنگى توندوتیژى لەدژى کچان وژنان بەتایبەتى وبەگشتى نەیارەکانى وسەرجەم جیاوازى ئایینى ونەتەوەیی وڕەگەزیی وچینایەتى دەستى پێکرد.لەکۆمەڵگاکدا کە سیستەمى ئایینى حکوم بکات هەرەوەک کۆمارى ئیسلامیی ئێران کەدیارە ئاستى پەروەدەیی ورۆشنبیرى لەحاڵەتێکى زۆرنزمدایە,بەچاوێکى زۆرسوک سەیرى ئافرەت دەکرێت.تاکەکانى کۆمەڵگا هاندەدرێن کەهەروەک کۆێلە لەناوخانەوادەوکۆمەڵگاسەیرى ئافرەت بکەن هیچ حیساب ونرخێک بۆبەهاوبەرژەوەندى ژن وکچان نى یە وداناندرێت لەژێرسایەى ئەم سیستەمەکۆنەپەرستەدا.

لەناوسیستەمى ئیسسلامیی دابەئاشکرا ئاماژە بە كەم عەقڵی‌ و نزمی پێگەى ژنان دراوە,ئەم جۆرە فەرەهەنگ وپەروەردەیە ڕێگا وزەمینە خۆشكردنە بۆ سەر هەڵدانی ئاکاروهەڵسوکەوتى توندوتیژی دژی ئافرەتان‌ و بڵاوبوونەوەی توندوتیژى بەشێوەیەکی زۆربڵاو.بۆگەشەدان بەهزروفکرى جاهیلى وکۆنەپەرستانە سامان وپارەیەکى زۆرى بۆخەرچ دەکرێت تەنها بۆئەوەى جیاکارى نێوان ڕەگەزى نێرومێ بکاتەئەمرى واقیعى ڕۆژنەى کۆمەڵگا,ئەمەش بەبچووک کردنەوەوکۆیلەکردن وئازاردان وئەشکنجەدانى کچان وژنان کۆتایی دێت.هەربۆیە ئەتوانین بڵێین سیستەمى ئیسلامیی ئێران هەروەک بەڵایەک وایە بەسەرشان وملى ژنان وپیاوانى ئێران بەگشتى وڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى.

کەم نین ئەوژن وکچانەى کەلەژێرسایەى سیستەمى ئیسلامیی ئێراندا ڕۆژنە توندوتیژى دەروونى وجەستەیان بەرامبەردەکرێت.زیندانەکانى ئێران پڕن لەژنان وکچان زۆرینەیان کەتەنهاویستوویانە ئازادانەبژین خراونەتەزیندانەکانەوە,لەئێستادا لەزیندانەکاندا ئازاروئەشکەنجەى دەروونى وجەستەیی دەدرێن,یان یاساى لەسێدارەدانیان بەسەرداجێبەجێ دەکرێت.لەکۆمەڵگای ئێران وکوردستان دا ڕۆژانە ژنان وکچان بەهۆى هەبوونى بیروباوەڕى پیاوسالارى ودژەژنە دەبنەقوربانى وئەسوتێندرێن یان خۆیان دەسوتێنن بەهۆى فشارى جۆراوجۆرى بنەماڵەوکۆمەڵگا وسیستەمى دواکەوتویی دەسەڵاتەوە هەرچەندەخۆسووتاندن خەراپ ترین ڕێگایە پێویستە وازى لێبهێنن ڕێگاچارەى تربگرنەبەرنەک خۆسووتاندن,چونکە بەخۆسووتاندنى خۆت هیچ کەس قازانج وسوودمەندنابێت تەنهاخۆت دەکەى بەقوربانى وتوندوتیژى نامرۆڤانە لەدژى خۆت بەکاردێنیت.

خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و شان بەشانى خەڵکى ئێران چەندی زووتر بۆلابردنى هەنگاو بنێن ئەو بەڵایە کە ناوى سیستەمى کۆمارى ئیسلامیی ئیرانە لەسەر شان و ملى خەڵکى ئێران و کوردستان ئەوەندە لە بەدیهێنانى ئاوات و ئامانجە مرۆڤایەتیەکان کە ئازادى و بەرابەرى و مافەکانى مرۆڤە نزیکتردەبنەوە. لو ەنێوەندەشدا گەشەدان بەفکر و بیروباوەڕى ئازادیخوانە ئەرک وپێویستێکى هەرتاکێکى کۆمەڵگایە ,هەروەک چۆن هەواونان پێویستە بۆزیندوومانەوەمان بەهەمان چەشن پێویست دەکات لەتەواوى کۆمەڵگاداگەشەبەفەرهەنگ وکەلتورى یەکسانیخوازیى بدەین,لەبەرئەوەى ژنیش مرۆڤە ئەوەسیستەمى کۆمارى ئیسلامیی یە کەدەیەوێت ڕێگالەمرۆڤ بوونى ژنان وکچان بگرێت بەڵام بۆماوەى ٣٩ساڵى دەسەڵاتدارێتى نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت بەسەرئیرادەى ژنان وکچاندا لەداهاتووشداهەرگیزاوهەرگیزسەرکەوتوونابێت بەڵکوبەتێکۆشانى ژنان وپیاوانى شۆڕشگێڕوئازادیخوازویەکسنیخوازلەناودەچێت,لەبناغەوەدەى ڕوخێنن,گەنجان ولاوان خۆیان بەهزروفکروبیرکردنەوى نوێ,سیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى وئازاد کەسەرجەم ماف وئازادی یەکانیان دابین بکات دادەمەزرێنن.

سیسیتەمى دەسەڵاتدارى کەبەهەرجۆرێک بێت کاریگەرى خۆى لەسەرتاکەکانى کۆمەڵگادروستدەکات ئەگەرکۆمەڵگاسیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى بێت لە نێو كۆمەڵگادا بەهاو نرخى مرۆڤ بوون بۆسەرجەم مرۆڤەکان بەبێ جیاوازى دەگەڕێندرێتەوە بەهیچ جۆرێک ڕێگا بەبچوک کردنەوەى ئافرەت نادرێت بەڵکو مافى یەکسانى ژن وپیاو لەدەستوورویاساکانى دوایى ڕوخانى کۆمارى ئیسلامیی بەڕەسمى دەناسرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.