پێنج کەس لە پارێزگای سنە بە ئانفوڵانزای بەراز مردوون

0
538

لە ماوەی رابردوو دا ئانفوڵانزای بەراز لە پارێزگای سنە، گیانی ٥ کەسی گرتووە و 55 کەسی دیکەش کە تووشی ئەو نەخۆشیە بوون ناسێنراون.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (نوای آبیدر)، بە هۆی گوشاری راگەیاندنەکانی پارێزگای سنە، زانستگەی (علوم پزشکی) سنە دوای ماوەیەکی زۆر رایگەیاندووە کە لە ماوەی رابردوو دا 5 کەس لە پارێزگای سنە بە هۆی ئانفوڵانزای بەرازەوە گیانیان لە دەست داوە. پێشتر بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک لەو بارەوە خۆیان بواردبوو.

فەرزامەرزی بیدار پوور، جێگری زانستگەی (علوم پزشکی کردستان) رایگەیاندووە، کە 5 کەس بە هۆی تووشبوون بە ئانفوڵانزای N1H1 “بەراز” گیانیان لە دەست داوە. هەر بە پێی وتەی بیدار پوور، 584 کەسیش لە ماوەی رابردوو تووشی تەنگە نەفەسی توند هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

جێگری زانستگەی “علوم پزشکی کردستان” وتووشێتی کە توانیویانە 55 نەخۆشێ دیکە بناسێنن کە تووشی نەخۆشی ئانفوڵانزای بەراز بوون.

چاوەڕوان دەکرێ لە پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خەڵک بە هۆی تووشبوون بە ئانفوڵانزای بەرازەوە گیانیان لە دەست دابێ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لە ماوەی رابردوو دا هەواڵی بڵاوبوونەوەی ئانفوڵانزای بەراز لە پارێزگای کرمان و دواتر شارەکانی دیکەی ئێران بڵاو بۆوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت