پێنج ئەندامی سپا بە هۆی کەوتنە خوارەوەی هێلی کۆپتەرێک کوژران

0
1050

ڕۆژی کورد: کاتژمێر 4:30ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی بە کاتی تاران، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی هێلی کۆپتەرێک لە ناو زەریای خەزەردا، هەر ٥ کەسەکە گیانیان لە دەست دا.

ئەو هێلی کۆپەتەرە کە کە لە جۆری ئێم ئای ١٧ بووە، هی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان بووە و لە قەراغ سەکۆی نەوتیی ئەمیرکەبیر لە زەریای زەخەر، کەوتە خوارەوە و دەگوترێ تەرمی هەر ٥ کەسەکە لە ئاو هێنراوەتە دەرەوە.

ڕەمەزان شەریف، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران ڕایگەیاند کە ٤ کەس لەو ٥ کەسە سەرهەنگی خانەنشین کراوی سپای پاسداران بوون و کوژراون.

بەر لە قسەکانی شەریف، بەرپرسانی پارێزگای مازەندەران ڕایانگەیاندبوو کە ئەو هێلی کۆپتەرە هی کۆمپانیای “یاس ئایێر”ـە.

ناوی کوژراوەکان بریتییە لە: پاسداری فڕۆکەوان، سەید حەسەن محەممەدی کەهەنگی، خەلەبان دووهەم، پاسدار غوڵامڕەزا میرزایی، ئەندازیاری فڕین، پاسداڕی خانەنشین کراو، ڕەزا سەنقوری، پاسداڕی خانەنشین کراوە حسێن جەعفەرزادە و عەلی مەرداسی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت