پێنجەمین فستیڤاڵی هاوماڵی له مەریوان بەڕێوە دەچێ.

0
1054

 بەڕێوەبەرانی ئەم فستیواله به دەرکردنی راگەیاندنێک هەموو گوندنشینانی ناوچەی مەریوانیان بانگهێشتی ئەم فستیڤاله کردوە. ئەمەش دەقی راگەیاندنەکەیان:

لادێ نشینانی مەریوان هەمووتان دەعوەتن بۆ:
پێنجەمین فستیڤاڵی هاوماڵی 

– شەممە کاتژمێر 8 تا 10ی شەو
– مەریوان-سینەما کورستان

مرۆڤ وەکوو بوونەوەرێکی کۆمەڵخواز هەر لە سەرەتای بوونیەوە ملکەچی یاساکانی پێکەوەژیان بووە. ڕەچاو کردنی مافی بەرامبەر، مافی تاک بۆ کۆمەڵ، تاک بۆ تاک و کۆمەڵ بۆ تاک، ئەمە گەورەترین ڕەمزی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگای ئینسانی بووە. لە ڕاستیدا ژیانی مرۆڤ لە دوو بەشی جیاوازدا پێناسە کراوە، بەشی تاکەکەسی و بەشی کۆمەڵ، کە هەردووکیان خاوەنی هەندێ سنوور و هێڵی سووری تایبەت بە خۆیەتی، سروستییە لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا و تەنانەت بە پێی جوغرافیا ئەو هێڵانە بەرتەسک یان بەرین دەبنەوە، بێگومان تێپەڕ بوونی کاتیش کاریگەری بووە لەسەر ئەو دۆخە.
بۆ ژیانی بەکۆمەڵ و لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا یاسا و ڕێسای تایبەت دانراوە، کە هەندێکی دواتر خراوەتە چوارچێوەی یاساوە و دەسەڵات پاڵپشتی بووە.
“هاوماڵی”ش لە بەشی ژیانی بەکۆمەڵی مرۆڤدا خۆی پێناسە ئەکات، لە ڕاستیدا سیستمێکی نەنووسراو بووە بۆ باشتر پێکەوەژیان، بە تایبەت دانیشتوانی لادێ. ڕەنگە وشەیەک بێت هاوواتای “شارۆمەندی” لە شاردا.
هاوماڵی جۆرێک بڕیاری نێوان لادێنشینانە کە گەرەنتییەکەی متمانە و باوەڕ بە یەکبوونی نێوان خەڵکە، ڕێگە و ڕەوشتێکە بۆ پێکەوەژیان کە بە درێژایی مێژوو لە نێوان دانیشتووانی گوندەکانی کوردستاندا درووس بووە و میراتی باوک و باپیرانی ئەم دەڤەرەیە.

هاوماڵی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت