پێش بە بڵاو بوونەوەی دوو گۆڤاری کوردی لە ورمێ و ماکۆ گیرا

0
1255

بە پێی هەواڵی ڕۆژی کورد پێش بە بڵاو بوونەوەی دوو گۆڤاری کوردی بە ناوی “زانین” لە ورمێ و “سوور ئاگر” لە ماکۆ گیرا.

دەستەی چاوەدرێری بە بڵاڤۆکەکانی ورمێ، دوای ئەوەی کە ئیزنی بڵاو بوونەوەی دا بە بڵاڤۆکی “زانین”، لە لایەن کومیتەی چاپ و بڵاو کردنەوەی فەرمانگەی کەلتوور و ڕێنمایی شاری ورمێ ـوە، مۆڵەتی ئەو گۆڤارە هەڵوەشاوە و پێش بە بڵو کردنەوەی گیرا.

لە لایەکی تریشەوە لە شاری ماکۆی خۆرهەڵاتی کوردسیان، مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی گۆڤاری دوو حەوتوو نامەی “سوور ئاگر” لە لایەن فەرمانگەی چاوەدێری بەسەر بڵاڤۆکەکانی شاری ماکۆوە، پێشی پێ گیرا و مۆڵەتی پێ نەدرا.

سەرچاوەی هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە بە شیوەی نوسراوەیی بە “وەحید بەلخکانلوو” خاوەن ئیمتیازی “سوور ئاگر” ڕاگەیێندراوە کە تەنیا لە کاتێکدا ئیزنی بلاو بوونەوە بەو دووحەوتوونامەیەی   دوو زمانەی کوردی – فارسی پێ دەدرێت کە بە هیچ شێوەیەک ناوی گۆڤارەکە کوردی  نەبێت.

شایانی باسە کە گۆڤاری “زانین” کە سەرنووسەرەکەی “محەممەد عەلی لوو” خەڵکی شاری خۆی خۆرهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی ورمێ یە لە ٣٥ لاپەڕەدا چاپ ىووە و بڕیار وابوو بڵاو ببێتەوە کە پێشی پێ گیرا و ڕاوەستێدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.