پێشانگای نیگارکێشیی هونەرمەند سەعید حەسەنزادە لە بۆکان کرایەوە

0
716

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە بۆکان، پێشانگای نیگارکێشیی هونەرمەند سەعید حەسەنزادە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری بۆکان، کرایەوە.

ئەو پێشانگایە لە ڕێکەوتی ١٢ تا ٢٠ی خەرمانان، کراوە دەبێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، نیگارەکان، بەشی هەرە سەرەکییان کاری تایبەت بە ئازارەکانی نەتەوەی کوردن.

ئەمڕۆ ڕێژەیەکی بەرچاو لە لایەنگرانی هونەری نیگارکێشی سەردانی ئەو پێشانگایەیان کردووە.

سەعید حەسەنزادە (شۆڕش)، ساڵی (1981) لەشاری بۆکان لەدایک بووە. ساڵی 1375 لەژێر رێنموونی محەمەد ڕۆستەمزادە دەستی بەکاری نەققاشی کردووەو هەر ئێستاش بەردەوامە.

بەشێک لە پیشانگاکانی ئەو نیگاركێشە کوردە بریتین لە:

1997 پیشانگای بەیەکەوە- بۆکان

1998 پیشانگای بەیەکەوە- بۆکان

پیشانگای بەیەکەوە – مەڵبەندی فەرهەنگی و هونەری- بۆکان

2000 پیشانگای بەیەکەوە- مەهاباد

2000 پیشانگای بەیەکەوە- سەقز

2016 – تاران

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت