پێشانگایەکی نیگارکێشی لە مهاباد کراوە

0
865

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە مهابادەوە، لە ڕۆژی شەممە 15ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوییەوە، پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی کچە هونەرمەندی کورد، “لاڵە شاهڕوخ” لە پەرتووکخانەی گشتیی شێخ شەڵتووتی ئەو باژێڕە، کراوەتەوە.

ئەو پێشانگایە بە گشتی ١٧ بەرهەم لە کارەکانی ئەو کیژە هونەرمەندە کوردە، لە خۆدەگرێت.

شێوازی بەکارهاتوو لەو نیگارانەدا، “سورڕێئال”ـە و سەرجەم ١٧ تابلۆی ناو پێشانگاکە بە ڕەنگی ڕۆن ـی کراون.

لالە شاهڕوخ لە ساڵی ١٣٨٥ ـی هەتاوییەوە دەستی بەکاری نیگارکێشانەوە کردووە و ماوەی ٥ ساڵە، شێوازی سورڕێئاڵ کار دەکات.

پێشانگاکە بۆ ماوەی حەوتوویەک و تا ٢٢ی خەزەڵوەر بۆ سەردانی هۆگرانی نیگارکێشی، کراوەیە.

1450

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت