پیلانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەرێمى کوردستان

0
984

13183189_1133452310030501_806982993_n (1)

نوسینى ئەلبورز ڕۆئین تەن

ئەوەى دەتوانین وەکو فاکتێکى ڕوون بەڵگە نەویست باسی لێوە بکەىن دەست تێوەردانى کۆمارى ئیسلامى لە هەموو وڵاتەکانى ناوچە و دوریش لە سۆنگەى تێزى خومینى و تاقمى دەسەلات دارە بە مەبەستى بەرگرى کردن لە ڕێژیم لە دەرەوەى سنورەکانى ئێران. هەر لەو سۆنگەیەوە هەرێمى کوردستان تایبەتمەندیەکى زۆرى بۆ ئێران هەیە بەردەوام وەکو جێگاى مەترسی سەیر کراوە. کورد بونیان، سونى بونیان، پەیوەندیان لە گەل ڕۆژئاوا و زۆر بابەتى تر هۆى دروست بونى ئەو مەترسیەن.

ڕێژیمى ئێران بۆ دور کردنەوەى ئەو مەترسیە بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشان بوە. ئەو هەوڵانە کە زۆر جار بە ناوى دۆستىەوە دەکرێت کە ئەمە ڕێگایەکە ئێران بەردەوام بۆ فریو دانى ڕای گشتى بە کار دێنێت. بەڵام بە گشتى ئەوەى ئێستا لە سیاسەتى ئێران دا دەبینین بە تایبەتى بۆ دور کردنەوەى کوردستان لە ئەنجام دانى ڕیفراندۆم و قوناغەکانى سەربەخۆى بەم شێوانەی خوارەوە سیاسەتەکانى پڕاکتیزە دەکات .

_بە پێکهێنانەوەى یەکێتى وگوڕان بۆ ئەوەى بتوانیت هێزێکى گەورە لە بەرامبەر پارتى دروست بکات بەربەست بۆ هەموو بڕیارەکانى سەرۆکى هەرێم و پارتى لە ڕێگەى ئەو هێزەوە دروست بکرێت . چونکو ئەو هیزە هەم لە ڕوى ئەندازە و هەم لە ڕوى جوغرافیەوە گرنگە هەتا ئەگەر نەتوانن بەر بەست دروست بکەن هەوڵى جیدى بدەن بو جودا بونەوەى سلێمانى لە پارێزگاکانى ترى کوردستان. بەلام ئەو یەکگرتنە  ڕویێکى ترى هەیە ئەویش بە دروست بونى ئەو هیزە و یەکگرتن لە گەل پارتى و داڕێشتنى جارێکى ترى ڕێکەوتنى ئستراتیژى بەینیان وەکو ساڵانى رابردوو بۆ ئەوەى بتوانن ئاسانتر بەرەو دەسکەوتى تر بڕۆن لەو حاڵەتەدا پیلانى ترى کۆمارى ئیسلامى دەکەویتە کار.

_ئەگەر لە نیوان یەکیتى گۆران ئەو یەکگرتنە بە قسودى کورد تەواو بێت ئەوا ئیران بە کەڵک وەرگرتن لە هێزەکانى ئیسلامى و بە تایبەتى کۆمەڵى ئیسلامى بۆ ئاژاوە گێڕى و دروست کردنى ئاژاوە لە هەرێمى کوردستان بە ناوى ئاینەوە تا ئەوەى سەقامگیرى کوردستان تێک بدات. تا بتوانن لەو ڕێگەیە بەربەست بۆ بەرنامەکانى کوردستان دروست بکات ئەو پیلانە تا ڕادەیەک شوێنى خۆى گرتوە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەکانى کۆمەلى ئیسلامى دژایەتى خۆیان بۆ سەربەخۆى کوردستان دەڕدەبڕن.

_بە کارهینانى هێزێکى کوردى وەکو پەکەکە لە بەرامبەر کوردستان و بەتایبەتى پارتى پلانێکى ترى کۆمارى ئیسلامى ئێرانە. ئەو پیلانە دەتوانێ کاریگەر بێت بەتایبەتى کە لە ڕۆژئاواى کوردستان لەو ڕێگەوە توانیویانە پێشگیرى بە هەموو هێزەکانى ترى کوردى لە دەرەوەى چوارچێوەى پەکەکە بگرن. بەداخەوە هەبوونى زۆر بەڵگە ئەو وتەى من دەسەلمێنت کە دەتوانین ئاماژە بە دروست کردنى هێزى یەبەشە لە شنگال بکەىن کە یارمەتى لە دەوڵەتى مەرکەزى و حەشدى شەعبی وەردەگرن و ئامادەى خۆیان دەربڕیوە بۆ هێرشی سەر موسل و جودا کردنەوەى شنگال لە هەرێمى کوردستان و دژایەتى کردنى بە هەموو شێوەیەکى سەربەخۆى کوردستان و زۆر بابەتى تر کە ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنەکانى پەکەکە  وەکو سیاسەتى رۆژانەى پەکەکە بانگەشەى بۆ دەکرێت و لە هەموو ئەو سیاسەتانەش بۆنى دەست تێوەردان و دژایەتى کردنى حکومەت و پەڕلەمانى هەریمى کوردستان بەشێکى ترى بەلگانەن کە وا دەکات ئێمە بیر لەوە بکەینەوە ئەوەش پیلانیکى ترى کۆمارى ئیسلامیە و جیگاى مەترسیە .

_پیلانیکى ترى کۆمارى ئیسلامى کاتێک دەکەویتە کار کە پیلانەکانى سەرەوە نەتوانن بەشێوەیەکى جیدى کاری خۆیان بکەن ئەویش هیرش هینانى داعش و دروست کردنى هێزى ئۆپەراسیۆنەکانى دیجلەو هەروەها هێزەەکانى وەکو حەشدى شەعبى کە زۆرن ئەو هێزانە بە شێوەیەکى ڕاستە وخۆ هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگەو سنورکانى کوردستان نمونەى ئەو هیرشانەش دیار و ڕونن. یەکیک لە هۆکارەکانى ئازاد نەکردنى موسل و نەبونى متمانەیە لە نیوان کورد و سونى لە لایەک شیعە لە لایەکى دیکە چونکو ئەوسەد و پەنجا هزار حەشدەى کە هەیە (کە ئەوە تەنیا یەکیک لە گروپەکانى بن دەستى ئیرانە ) لە دواى ئازاد بونى موسڵ دەتوانن خرابتر لە داعش ناوچە بگرنە ژیر دەستى خۆیان کە نە کورد و نە سونە ئەوەى دەیهەوێ .

_ هەر لە مێژەوە پیلانێکى تر هەیە کە ئێران بە پشتیوانى لە کەسانێک یا هەندێک مێدیا دەکات کە بە بیانوى ئازادى ڕۆژنامەگەرى هەموو هزریکى دژى کوردستانى ڕەوا دەبینن و کارى بۆ دەکەن. بەڵام ئیستا لە گەڵ بەرفراوان بونى تۆرە کۆمەلایەتیەکان رەنگێکى ترى بە خۆیەوە گرتوە بۆ نمونە لە تۆڕى کۆمەلایەتى فیس بوک پەیجى چەند سەد هزارى هەیە کە بە رونى و ئاشکرا هەوڵى دروست کردنى ئاژاوە و دژایەتى کردنى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بەردەوام خەڵک دژى حکومەت و هیزەکانى کە لە سیاسەتى کۆمارى ئیسلامى دورن هان دەدات.

ئەوەى لێرەدا جیگاى مەترسیە ئێران هەموو پیلانەکانى سەرەوە لە یەک کات دا هاوتەریب لە گەڵ یەکتر ئەنجامى دەدات بۆ ئەوەى بتوانێ گورزەکانى خۆى لە هەریمى کوردستان بوەشێنێ. ئەوەى کە لە بەرامبەر دا بەرچاوە کورد بە ڕێژەى پێویست یەکگرتوو نیە لە بەرامبەر ئەو هەموو پیلانە دا. بۆ نمونە یەکەم جار کە سەرۆکى هەرێم لە پەڕلەمانى کوردستان بڕیاى ئەنجامى ڕیفراندۆمى خستە بەردەستیان و داواى کرد کە ئامادەکارى بۆ بکرێت بەڵام ئەو چەندە نەکرا و ئێستا سەرۆکى هەرێم ئەو ئامادەکاریانە لە ڕێگەى سەرکردایەتى پارتیەوە ئەنجام دەدات و ئەوانى ڕاسپێردراوە بۆ ئەو کارە.

ئەگەر یەکگرتوى لە نێوان کورد هەبیت هەمووى ئەو پیلانانە دەتوانن زۆر بە ئاسانى تێک بشکێندرین وبە پێچەوانەشەوە ئەگەر یەکگرتووى نەبێ ئەوا زۆر بە ئاسانى لە بەرامبەر ئەو پیلانانە دەشکێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.