پیلانی قۆناغی دووهەمی یەکێتی بە دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

0
2154

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕۆژی هەینی 3ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی، چوار لاوی خەڵکی گوندەژۆری ناوچەی باڵەکایەتی، بەرۆکی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان گرت و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو چەکدارانە و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران، یەکێتیی نیشتمانی کە پێشتر لەو كارەساتە پیلان بۆ داڕێژراوە ئاگادار بووە، دەستی کرد بە جاڕدانی خەڵک و هێرشێکی بێبەزەیانە بۆ سەر هەموو حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە سنوورەکان و بنکە و مەقەڕەکانیان ئاگر دراون و ١٤ پێشمەرگە بە بارمتە گیران.

لە سەرەتای ئەو ئاژاوەگێڕییە کە چەند کەسی بەرژەوەندیخواز و سەر بە کەماڵ ماوەتی، بە کەڵکاژۆ وەرگرن لە هەستی پاشکەوتووانە خێڵەکی بە خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی لەو دەڤەرە، و میدیا و ڕاگەیاندنەکان، ئاژوەگێڕ و کۆلکە مەلاکان و تەنانەت سەرکردایەتی و ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانییەوە، دوو خاڵ وەک مەرجی ئەهوەن بوونەوە داندران:

یەک: ڕادەست کران و سزادانی ئەو دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە

دوو: پاشەکشەی یەکجارەکی و هەمەلایەنەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە سنوورەکان.

ئەو بانگەشەیە یەکەم جار لەلایەن لوقمان وەردی، بەرپرسی کومیتەی یەکێتی لە چۆمان خرایە بەر باس و لەلایەن مەلا بەختیارەوە بە توندترین شێوە پشتی گیرا و مەلا بەختیار کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی بە پڕۆپاگەنداچی و هێرشکەر بۆ سەر شکۆی یەکێتی ناو زڕاند.

دوای ئەوەی کە لە ژێر گوشاری ڕای گشتی و وشیاریی ڕاگەیێندکارانی کوردی ڕۆژهەڵات و تیژبینیی کوردی ڕۆژهەڵات، ئەو پیلانە سەری نەگرت و خەڵکی باشوور دوای ماوەیەک پاش هێرش و هەڕەشە لەو کارەساتە گەیشتن کە کردوویانە، ئێستا یەکێتیی نیشتمانی خەریکی بەڕێوەبردنی هەنگاو و قۆناغی دووهەمی پیلانەکەیەتی کە بریتییە لە: “تەریک و لێک دوور خستنەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی لە سنوورەکان”،

لوقمان وەردی، کە ئەم ڕۆژانە بە هۆی ئەو کارەساتە کە خۆی دەوری یەکەمی تێدا گێڕاوە، بۆ یەکەم جار ڕێگەی کەوتووەتە ڕاگەیێنەکانەوە و لێدوانی لێ وەرگیراوە، لە سەرەتاوە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی بە دز و جەردە و هۆکاری لەناوچوون و زیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە هۆی تۆپبارانەکانی ئێران ناوبردووە و داوای دەرکرانیانی کردووە، ئێستا لە لێدوان لەگەڵ ماڵپەڕێکی کەمترچالاکی ڕۆژهەڵاتی بە ناوی ڕۆژهەڵات تایمز، بەنیازی جێ بە جێ کردنی قۆناغی دووهەمی پیلانەکەیەتی.

ئامانجی یەکیتی لەو پیلانە چیە:

یەک: ڕێژەی گوشاری رای گشتی لە ڕۆژهەڵات لەسەر خۆی کەم دەکاتەوە.

دوو: کوردی ڕۆژهەڵات بە دوو بەرەی خودی و ناخودی دا دابەش دەکات.

سێ: بەشێک لە حیزبەکان لەو قۆناغەدا لە سنوورەکان پاشەکشە پێدەکات و سبەی ڕۆژێکی تر بە بیانوویەکی تر پاشەکشە بە حیزبەکانی تریش دەکات.

چاوەدێری سیاسیی پرسەکانی کوردستانی ناوەندی ڕۆژی کورد، خودی ئەو وتووێژە بە پیلان دەزانێت و لاشی وایە لە ناو خودی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەلاتیش، مەیلێک بۆ خۆهەڵاواردن، خۆجیاوازکردنەوە و تەنانەت خۆشیرین کردن لە ئارا دایە کە دەکرێ بە هۆی ناتێگەیشتوویی سیاسی یان بەرژوەندیی ئابوورییەوە بێت.

چاوەدیری سیاسیی ڕۆژی کورد هەروەها دەڵێ: ‘ئەوەی ئێستا بۆ ڕۆژهەڵات گرنگە، گەڕانەوەی شکۆی خەبات و ئیزن نەدان بە تەشەنەکردنی شکانی ئەو شکۆیەیە، تاکە ڕێگاش بریتییە لە یەکگرتوویی. گرنگ نییە ئەو دوو پێشمەرگە هی کام حیزبن، گرنگ نیە هێرشەکە بۆ چی کراوە، گرنگ ئەوەیە هێرش کراوەتە سەر خەباتی نەتەوەیەک و لە هەمان کاتیشدا داوای پاشەکشە و ئاش بە تاڵ بوونیان دەکرێ”.

ئەو هەروەها لەسەر ئەو ڕایەیە، ئەو کارە هەنگاوێکە بۆ ئاش بەتاڵ کردن بە خەباتی ئەمجارە کە لە ناو خودی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئیسلاح تەڵەبەکان، لە مێژە ئاواتی مەرگی یەکجارەکیی ئەو خەباتە چەکدارییە دەخوازرێ، بۆیە دەبێ کوردی ڕۆژهەڵات بە گشتی و بە حیزبەکانیشیەوە، وەک لە زۆر ڕوداوی مێژووییدا پشتی یەکتریان گرتووە، لێرەش بەردەوام بن، ئەو هێرشە لە بێدەنگییەکانی پێشوو و پشتی یەکنەگرتنەکانی پێشووی کارەساتەکانی وەک دەروازەی کۆیە، هێرشی هەیبە سوڵتان، هێرش بۆ ناو ماڵی پێشمەرگەکانی حدکا لە کۆیە، تیرۆری شەوی یەڵدای قەڵای دێموکرات و دەیان کارەساتی ترەوە سەرچاوە دەگرێ.

لێرەدا بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە هێشتا ئاگاداری تەواویی ئەو کارەساتانە نین کە لە باشوور بەسەریان هاتووە، چەند نموونەیەک لە غەدر و پیلانەکانی یەکێتیی نیشتمانی دێنینەوە:

  • تێرۆر کردنی سەدان کەس لە خەباتکاران، کادر و ئەندامانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن بەکرێگیراوەکانی خەڵکی کوردستانی باشوور، لە نەوەدەکاندا. سەرجەم تیرۆریستەکان و بکوژانی ئەو خەباتکارانە، ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حسک و حیزبە چالاکەکانی زۆنی سەوز بوون.
  • ئاسانکاری و هاوکاری بۆ تێرۆر کردنی کاک سدیقی کەمانگەرئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و دواتر بزرکردن و هەناردنەوە و ڕادەستکردنەوەی بکوژی کاک سدیق واتە تیرۆریست تۆفیق گرژاڵی بە کۆماری ئیسلامی.
  • تیرۆر کردنی کاک مەنسووری ڕەشە هەورامیئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، و هاوڕێیانی لە دەروازەی کۆیە، لەلایەن حاجی مەسیفی و تیرۆریستەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە یارمەتی و ئاسانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
  • ڕادەستکردنەوە پۆلێک پێشمەرگەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەڵەبجە لە لایەن بزووتنەوەی ئیسلامییەوەبە کۆماری ئیسلامی ئێران.
  • هێنانی تێرۆرسیتەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات-باشوورەوە بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و تۆپباران کردنی مەقەڕەکانیان لە هەیبەسوڵتانەوە.
  • ڕادەست کردنەوە دەیان تیمی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە لە زۆنی سەوزدا، بۆ وێنە ڕادەستکردنەوە کەماڵ مەحەمەدیان و چەند هاوڕێی و ئیعدام کردنیان لە زیندانی سنەدا.
  • کێشەسازکردن و دەستبەسەرکردنی تیمەکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کاتی پەڕینەوە و گەڕانەوەیان بۆ کوردستانی باشوور.
  • ڕادەستکردنەوەی سیخوڕەکان نێو حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن ئاسایشەوە بە کۆماری ئیسلامی ئێران.
  • دەستەبەسەرکردن و دۆسیەسازی بۆ خەباتکاران ڕۆژهەڵاتی بە تاوانی نەشیاو لە لایەن ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانییەوە، بۆ وێنە دەستبەسەرکردنی نووسەر و ڕووناکبیری ڕۆژهەڵاتیی “کاک بێهزاد خۆشحاڵی” و زیندانیکردنی بە ماوی دوو ساڵ لە زیندانی سلێمانیدا.
  • ئاسانکاری بۆ تیرۆریستەکانی قەرارگای ڕەمەزان و پێوندی لەگەڵ سیخوڕێکی نێو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە ناویعەلی فەتحیو لە ئاکامدا بۆمبڕێژ کردنی مەقەڕەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و دواتریش ڕادەستکردنەوە ئەو تیرۆریستە بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە لە شاری سلێمانی.
  • ئاسانکاری بۆ سیخوڕێکی نێو کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و لە ئاکامدا هەوڵ بۆ تیرۆر کردنی ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانو دواتر ڕادەستکردنەوەی سیخوڕەکە بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە شاری سلێمانی.
  • ئاسانکاری بۆ چەند سیخوڕێ نێو حیزبی دیموکراتی کوردستان و یارمەتیدان و هاوکاری سیخوڕەکان بۆبۆمبڕێژکردن و تەقینەوە لە بەردەم قەڵای دیموکرات لە شاری کۆیەدا لە ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدایحیزبی دیموکراتی کوردستاندا و ڕادەستکردنەوە تیرۆریستە سەرەکییەکە بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە شاری کۆیە.

ئەمانە و دەیان کردەوەی لەوچەشنە، خاڵگەلێکی ڕەشن لە مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کە بۆ مێژوو تۆمار کراوە و ئیدی یەکێتی نیشتمانی ناتوانێ حاشای لێبکات.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت