پیرانشار: هێرش کرایە سەر ستادی سپای تیرۆریستیی پاسداران

0
963

شەوی چوارشەممە، لە شاری پیرانشار، هێرش کرا سەر ستادی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە فەلەکەی بەهەشتیی ئەو شارە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری پیرانشار، کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی چوارشەممە 22ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی بەرانبەر بە 10ی ژانویەی 2018، لە فەلەکەی بەهەشتیی ئەو شارە، هێرش کراوەتە سەر ستادی سپای تیرۆریستیی پاسداران لەو شارە.

تا ئێستا ڕوون نیە ئەو هێرشە لەلایەن چ حیزبو لایەن یان گرووپێکی چەکداریی ڕێکخراوی ناوخۆ ئەنجام دراوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی زێوەی ناوچەی کۆنەلاجانی پیرانشار، تێکهەڵچونێک لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە.

لەو تێکهەڵچونەدا، شەش کەس لە ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسداران کوژران.

هەواڵەکان لە پیرانشار باس لەوە دەکەن کە هێرشی ئەمشەو لەلایەن شەش کەسی نەناسراوەوە ئەنجام داروە و ستادی سپای تیرۆریستیی دراوەتە بەر هێرش و ئەو هێرشە زیاتر لە چارەگە سەعاتێک درێژەی کێشاوە.

تا ئێستا ڕێژەی زیانەکان و کوژراو و بریندار ناڕوونە.

لە ئیستادا فەلەکەی بەهەشتی لە پیرانشار بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و هیزەکانی ڕژیم لە ناو شار بڵاو کراونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.