پۆلێک لە شاخەوانانی سنەش ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی گرت

0
1091

ڕۆژی کورد: لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، وێڕای ئەوەی کە ئەو ڕۆژە لە ئێران بە فەرمی نەناسراوە و کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێزێک لەو ڕۆژە ناگرێت، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چەندین رێوڕسم و سمیناری تایبەت بەو بۆنەیە گیرا و لە چەندین باژێڕ، خەڵک بە سازکردنی بووکەبەفرینەی تایبەت، رێزیان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی گرت.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣ـی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، پۆلێک لە شاخەوانانی شاری سنە لە سەر چیای ئاویەر کۆبوونەوە و ڕێزیان لە ٢ی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی گرت.

 

هەروەها ڕێکەوتی ٢١ـی فێڤرییەی ٢٠١٧، بەرابەر لەگەڵ ۳ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ هەتاوی، ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، لەم ڕێوڕەسمەدا، چەندین گوتاری زانستی لە بواری گرینگیی زمانی دایکی، لە لایەن خوێندکارانەوە پێشکەش کرا و لە هەموویاندا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە خوێندکاری کورد دەبێ وەکوو چینی ڕووناکبیری کۆمەڵگا، داوای مافی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی بکات؛ تاکوو کۆمەڵگای کوردەواری پێشکەوێت و بیرەکان بگەشێنەوە.

هەروەها ڕێکەوتی ٣ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب بە هاوکاری ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات لە شاری بۆکان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی رێورەسمێکیان لە بنکەی کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی ئەدەب لە پاساژی شارەداری ئەو شارە بە شداری نووسەران،هونەرمەندان،پسپۆڕانی زمان، چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی بەڕێوە برد.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت