پۆلیس بە هۆی “بەدحیجابی” کچێکی گەنج وەبەر ماشێن دەدا+ ڤیدیۆ

0
908

ڕۆژی کورد: بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، پۆلیسی کۆماری ئیسلامی، بە هۆی “بەد حیجابی” واتا نەبوونی داپۆشەی ئیسلامی، کچێک دەدەنە ژێر ماشێن.

ڕێکەوتی ڕوودانی ئەو کارەساتە، ناڕوونە بەڵام لە شاری تاران ڕووی داوە و تۆمار کراوە.

بەو شیوەیە کە لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێ، کچێک کە لە ناو ترۆمبیلی پۆلیس دایە، دوای شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ پۆلیسەکان، لە ترۆمبیلەکە دادەبەزێ و لەگەڵ دابەزین و گەیشتنی کچەکە بۆ پێش ترۆمبیلی پۆلیس، پۆلیسەکان کچەکە دەدەنە بەر ماشێن.

بەهۆی ئەوەی کە کەسی وێنەگر بە هۆی ترسان و دڵەڕاوکێ لە بینینی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، لە شوێنەکە دوور دەکەوێتەوە، ڕوون نیە کچەکە چی بەسەر هاتووە و چەندە تووشی خەسار بووە.

ئەوە یەکەمجار نیە کە ڤیدیۆ و وێنەی لەو شێوە بڵاو دەبنەوە کە کچان و ژنان لە ئێران لەگەڵ توندوتیژیی هێزە نیزامی و پۆلیسیەکانی ڕژیمی ئێران ڕووبەڕوو دەبنەوە، پێشتریش وێنە و ڤیدیۆی لەو شێوەیە زۆر بڵاوبوونەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت