پۆلیسی بلژیک، زانیاری سێ خۆکوژەکەی برۆکسێلی ڕاگەیاند

0
542
پولیسی بڵژیک ناوی دوو کەس لە خۆ کوژەکانی تەقینەوەی شاری بروکسل ـی ئەو وڵاتەی، ئاشکرا کرد.
ئیبراهیم و خالید بکراوی ناوی ئەو کەسانیەکە دوێنێ لە وڵاتی بڵژیک کاری خۆکوژیان ئەنجام داوە .
سێهەمین  کەس کە دەستی لەو کارە ترۆریستی یەدا هەبووە کە کوژرانی 34 کەس و برینداری بونی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە ڕایکردووە و پۆلیس بەداوایدا دەگەڕێت.
جان ژامبون وەزیری وڵاتی بلژیک ڕایگەیاند ئەو کەسەی کە لە وێنەکەدا کڵاوی لەسەرە، بۆمب دانانی ناو فڕوکەخانەو میترۆی ئەنجام داوە بەڵامم بۆمبەکە نەتەقیوەتەوە.
ژامپون هەروەها بە cnn ی ڕاگەیاندکە کە ئەو تەقینەوانەی کە لە ناو فڕوکەخانەدا ڕووی داوە دوو خۆکۆژ ئەنجامیان داوە و لە هەمان کاتدا  بە خۆشیەوە سێهەمینیاننەتەقیوەتەوە.

هەواڵدەری ئەلعەرەبییە لە بارەی کەسی سێهەم نووسی: تاوانباری سێهەم کە لە وێنەکدا کڵاوی لەسەرە ناوی نەجم ئەلعەشراوی یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و کەسێکی بە ڕەگەز تورکە و ترۆمبیلێکی Audi S4، ڕەشی لە وڵاتی بلژیک هەیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.