پوتین: مەبەستی ئێمە لە دەستێوەردان لە سووریە،پایەدار کردنی ڕێژیمی بەشار ئەسەدە

0
535

سەرۆک کۆماری ڕووسیە ڕایگەیاند کە مەبەستی ئێمە لە چالاکیی نیزامی لە سووریە، پایدار کردن و سەلماندنی ڕێژیمی بەشار ئەسەدە.
وێلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیە، لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنی‏دا،ڕادەگەیەنێت: “مۆسکۆ دەیهەوێ هەل‏و مەرجی ئاشتی و ڕێککەوتنی سیاسی لە سووریە درووست بکات.

سەرۆک کۆماری ڕووسیە لەم وتووێژەدا دەڵێت، مەبەستی ڕووسیە مانەوەی ڕێژیمی بەشار ئەسەدە و وڵاتەکانی دیکەش بۆ ئەم مەبەستە هان دەدات.

پێشتر وڵاتە یەکگرتووەکان بە ڕێبەریی ئەمریکا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش ڕایانگەیاندبوو کە لەگەڵ ڕووسیە هاوکاری ناکەن.
هەروەها وڵاتانی بریتانیا و تورکیە، پشتیوانیی ڕووسیە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە هەڵە دەزانن.

دوابەدوای دەستێوەردانی ڕووسیە لەسووریە،ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئۆکتۆبر،گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریە،بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای پێکهێنانی بەرەیەکی ناوچەیی دژی ئێران وسووریە دەکەن.

دەوڵەتی ڕووسیە کە پێشتر ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی خۆی، بەرانبەر بە داعش و لەناو بردنی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕاگەیاندبوو، ئێستا هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و بە ئاشکرا پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.