په‌یامی پیرۆزبایی ١١ كه‌س له‌ چالاكانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ بۆنه‌ی ئازادیی شه‌نگاڵ

0
850

یازده‌ كه‌س له‌ چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسی کوردستانی رۆژهەڵات بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ئازادی شنگالیان به‌ ئێزدییەکان و سەرجەم نەتەوەی کورد پیرۆزیایی كرد
دەقی پەیامە پیرۆزباییه‌كه‌ كه‌ نوسخه‌یه‌كی بۆ رۆژی كورد نێردراوه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :
ویژدانە ئاگا و وشیارەکان، پاش زیاتر لە ساڵێک، شنگال گەڕایەوە باوەشی دایکی نیشتمان و سێبەری نەفرەت و توندوتیژی و مرۆڤکوژیی داعش لەو شارە لابرا.

ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی و رۆژنامەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم دەسکەوتە مەزنە بە هەموو ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکان پیرۆزبایی دەڵێین.

هاوکات لەم کاتە شیرینەدا بە پێویستی دەزانین هاودەردیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییەکەی دەردەبڕین و هیوادارین توندوتیژی، شەڕ و بڵاوکردنەوەی نەفرەت لەژێر هەر ناو و بیانوویەکدا لە جیهان نەمێنێ.

ناوی واژۆکارانی ئەم پەیامە بریتییە لە:
حەسەن ئەمینی
ئیسماعیل موفتی زادە
د. جەلال جەلالی زادە
سیاوەش حەیاتی
فەردین کەمانگەر
حوسێن ئەحمەدی نیاز
خالید تەوەکولی
ئیقباڵ رەزایی
ئیجلال قەوامی
حاسڵ داسە
سەباح شیانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت