پرۆژەی فیدراڵیی ڕۆژئاوای کوردستان، دەچێتە ژنێڤ

0
776

ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریە-ENKS، ئەمڕۆ لە شاری کوبانی یەکەم هەڵمەتی کۆ کردنەوەی واژۆی لە چوارچێوەی کەمپەینێکی بەرفراوان بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی بۆ لای خۆی و بەشداری کردنی کورد لە کۆنفرانسی ژنێف، دەست پێ کرد.
پاش کۆتایی هاتنی کەمپەینەکە و کۆکردنەوەی واژۆکان بڕیارە ئەنەکەسە ئەو کۆمەڵە واژۆیە هاوکات لەگەڵ داخوازیەکانی خۆی لە چوارچێوەی پرۆژەییەکدا ڕادەستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، “بان کی مۆن”ی  بکات.
هەر لەو پەیوەندییەشدا ئێبراهیم بیرۆ-سەرۆکی ئەنجۆمەنی نیشتیمانی کورد لە سوریە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بە میدیاکانی  ڕایگەیاند کە ” ئەو بڕیارە پاش دوایین کۆبوونەوەی ئەنەکەسە لە شاری قامیشلو درا و بە پێ بڕیارەکە دەمانهەوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات واژۆ کۆ بکەینەوە تا لە کۆنفرانسی ژنێف کە بڕیارە لە نێوان ڕژیم و ئۆپۆزیسیونی سوریە  لەدار بخرێت، ببێتە بە دەنگ و داخوازی شەرعی کورد لە سوریە”.
دانیشتنی ژنێڤ کە بڕیارە لە ٢٥ مانگی یەکەمی ٢٠١٦ لە ژنێڤ، لە وڵاتی سوئیس بەڕێوە بچێت و بە پێ قسەی “فواد ئێلیکۆ” ئەندامی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی سوریە کە بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە بەشدار بێت، لەو کۆبوونەوەدا پرۆژەی ئەنجۆمەنی نیشتیمانی کورد-ئەنەکەسە بۆ فیدراڵی لە سوریە  و دیاری کردنی هەرێمێکی فیدراڵ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەخەنە بەرباس.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.