پایەگایەکی ڕژیمی ئێران لە ئاربابای بانە، کەوتە بەر هێرش

0
958

پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە هەڵیانکوتایە سەر  پایەگایەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو دەڤەرە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنجشەممە  ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە چەکی قورسی ئار.پی.جی هێرشی کراوەتە سەر پایەگایەکی ڕژیم لە ئاربابای شاری بانە.

هەڵۆکانی زاگرۆس، بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ گرتووە بەڵام ڕێژەی زیانە گیانی و مادیەکانی ڕژیم لەو هەڵمەتەدا ناڕوونە.

لە ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆسدا هاتووە:” پۆلی ئاربابا شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ زراوی مۆڵگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچەی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی زەرواوی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ماوەیەکی دوور و درێژە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە لەو ناوچەیە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوەی ناوچەی بانەوە چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆڵگەیە بوونەتە داردەستی هێزە سەکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بە تاڵان و بڕینی خەڵکی خەباتکار و هەژار و کاسبکاری ناوچەکە بە نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن.”

هەڵۆکانی زاگرۆس لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دواتر ئاماری زیانەکانی دوژمن لەو مۆڵگەیە ئاشکرا دەکات.

هەڵۆکانی زاگرۆس هێزی چەکداری چالاکی خۆیان بە پاڵپشتیی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن و پشتیوانی خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کاسبکار دەکەن و ڕایانگەیاندووە: ناهێڵین تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاوەڕوت لە کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بێ وڵام بمێنێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.