پانتای جەنگ دژ بە سەرچاوەی تیرۆریزمی جیهانی

0
768
نووسینی: خەلیل جنگی

ئەو شەش وڵاتەی(سوریە،یەمەن،ئێڕاق،سومالی،لیبی،سودان)کە ئێران دەستێوەردانیان دەکات و ناوەندی ئاڵۆزییەکان و شوێنی هەناردەکردنی پەنابەرو تیرۆریستە بۆ سەر رۆژئاوا کە ئەمریکاش وەک مەترسییەکی جددی وەری گرتوون و ئەجێنداو ستڕاتیژی ئێرانی بە جوانی خوێندۆتەوە.بە گشتی ئەوانە بە تێگڕا ئەو حەوت وڵاتە مەترسیدارن کە دۆناڵد ترامپ مەبەستێتی و نیشانەی گرتوون! واتا هەمان “پانتای پێکدادانەکان و جیبهەی جەنگ”ی مایکل لیدن و مایکل فڵین کە بە وردی باسیان لێوە کردووە… ئامریکا سەرەتا لەو شەش وڵاتەوە پێدادێت و ئەجێندای شیعیزمی ئێرانی دەپروکێنێت و شەڕەکە دەخانە ناو ئێرانی فارسەکان و دەسەڵاتەکەی شیعەی سەفەوی وەک سەرچاوەی تیرۆریسمی جیهانی هەڵدەتەکێنێت! یەکەم هەنگاوی ئەمریکاش لە هێرشێکی زۆر تووڕه بۆ سەر سەرکردەکانی قاعیدە لە یەمەن لەماوەی یەک مانگی رابردوو دەرکەوت! دوای ئەو پێدەچێت بەچڕی گروپەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن بوردومان بکات،لە هەمان کاتیشدا وردە وردە ئەیەوێ سوپای پاسداران و گروپە شێعەکانی سەر بە ئێران لە ئێڕاق وەک حەشدی شەعبی بخاتە ناو لیستی تیرۆریستییەوە،دوایی هەم لە سوریا و هەم لە یەمەن و هەم لە ئێڕاق هێزەکانی سوپای قودس قەتڵوعام دەکات!(ئیسڕائیلیش لەناو خاکی سوریا زەبری کوشەندە لە حزب الله دەوەشێنی! چۆن ئێستا هەموو تیرۆریستان لە ئێڕاق و سوریا بە تایبەتی لە دەوری یەکتری کۆبوونەتەوە بۆیە باشترین هەلە بۆ ئیسرائیل تا دوژمنەکانی لە دەرەوەی سنورەکانی خۆی لەناو بەرێ!).لەسودان و سومالی و لیبیش پێش بە گروپه تووندڕەوەکانی سەر بە ئێران دەگرێت تاسەر هەڵنەکەن!هەروەها ئێخوان الموسلمینیش وەک هاوبەشێکی ناوەندی تیرۆری ئێرانی ئەخاتە لیستی تیرۆریستییەوەو لەناویان دەبات!(دڵی میسریش بەدەست دێنێت بۆ دژایەتی ئێران!) ئەمریکا بۆ مەبەستەکانی خۆی لەناچەکەدا بە نیازە زیاتر پشتی هێزی پێشمەرگەو هێزە میانەڕەوە سوننەو شێعەکانی سەر بە عیبادی و سەدر لە ئێڕاق و بەرەی ئازادیخوازانی یەمەن لەدژی حوسێکانی ئێران بگرێت و لە سوریاش ئەیەوێ دوای گرتنەوەی رەقە هێزەکانی پەیەدە/پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوەو پێشمەگەی رۆژ بگەڕێنێتەوە رۆژئاواو هێزێکی سی هەزار کەسی لە کورد و عەڕەب و ئاشوری و…. بۆ پاراستنی رۆژئاوا تا سەر ئاوە گەرمەکان پێک بێنێت! بۆ جێ بە جێکردنی هەمووی ئەمانەش ئەمریکا هەنگاوی بە پەلە ناوێت! رەنگە زۆر لە ئێمە چۆن خۆمان بە پەلەین پێمان وایە ئەمریکا هەر قسەی هەیەو عەمەلی پێناکات! بەڵام لە راستیدا ئەمریکا لەستڕاتیژدا هەموو ئەم حەوت وڵاتەی باسمان لێوەکرد بە تایبەتی ئێران کۆنتڕۆڵی تەواو دەکات وەک تەنها گەرەنتی و رێگە چارە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاوبەش و هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها قرتاندی هێژمۆنی و ئەجێندای روس لەناوچەکەدا!(ئەمریکا لە دوای هێرش بۆسەر ئەفغانستان مەبەستێکی سەرەکی لە ستڕاتیژیدا سەپاندنی هێژمونی خۆی بەسەر روسیادایە بۆیە ئەیەوێ لەچوار لاوە سنوورەکانی روس دەور بدات،واتا ئەگەر پێشتر مەبەستی هەلتەکاندنی شوڕەوی بوو ئەوە لە دووهەزارو یەکەوە مەبەستێتی دەوری روس بدات،گەورەترین لەمپەری بەردەمیشی ئێرانە! روسیاش لە رووی ئابوری و هاوپەیمانەتی دەرەقەتی ئەمریکا نایەو ئەیدۆڕێنی!)

ئەگەر سەرنج بدەن ئەوە بۆمان دەردەکەوێ کە ئەمریکا لەدوای هاتنە ناوەوە بۆ ئەفغانستان و ئێڕاق ئەوە دەیهەوێ هەموو دەسەڵاتە ناوەندییەکان بێ هێز بکات و وڵاتەکان بەدابەشکردنی دەسەڵات و تەنانەت جوگڕافیا کۆنتڕۆڵ بکات! ئامانجەکەش هەرئەوەبوو کە لەسەروو باسمان کرد! ئەمریکا بە نیازه رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێنێتە ژێر رکێفی ناتۆ بۆ ئەم مەبەستەش لە هاوپەیمانی نوێ دەگەڕێت!(هەم ئەندامی بۆ زیاد دەکات یەک لەوان هێزی پێشمەرگە ، هەم لە ئێستادا خەریکە هاوپەیمانەتی دژی داعەش دەگۆڕێت بۆ هاوپەیمانی دژی سەرچاوەی تیرۆر واتا کێ؟ ئێران!، وە هەم بەرەی هاوپەیمانەتی عەڕەبی دەقۆزێتەوە بۆ بەرەیەکی بتەوتر! تا ئێستا دژی حوسێکان پێک هاتبوو ئینجا راستەوخۆ ئەبێتە دژی ئێران!، وڵاتای عەڕەبیش لە ئیسرائیل نیزێکتر دەکاتەوە!)

لەراستیدا ئەو چەپیزم و حیکمەتیزم و کۆمۆنیزم و موفیتیزادە سەر لێ شێواوانەش کە دە خزمەت فاشیزمی ئێرانی و ئەجێندای روس لەناوچەکەدان هەر هەموویان کارتێکی سوتاون و کاریان پێ ناکرێت!(واتا ئەوان هاوبەشێکی وردیلەن لە سەچاوەی تیرۆر/ئێران و کەرەستەیەکن لەبۆ خزمەت بە هێژمۆنی روس بۆ بشێوی ناوچەکەو ئەوروپا لەبۆ ئیمتیاز!)، ئەگەر سەرنج بدەن لەماوەی ئەم مانگەدا ترامپ دوای ئەوەی کە به عیبادی راسپاردبوو کە پێوەندی پێوە بگرێت واتا نەیویست بچێتە ئەمریکا چۆن دحێی نەهێنا عیبادی ئاوا زوو وەربگرێت! هەر بۆیە عیبادی لە لایەن باڵوێزەوە ئاگادار کرایەوەو خێرا پێوەندی بە دۆناڵد ترامپ گرت و دوای ئەم گفتوگۆیەش وتی ئێمە لە ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا بێلایەن دەبین! واتا ترامپ چی پێ وت دەبێ ئەوە بکات ئەگینا وێڵی ئەکاتوو ئێران ئەیخوات بە مالکی و حەشدی شەعبی!

لە ئێستادا دەبینین دەوڵەتی تازە دەست بەکار بووی دۆناڵد ترامپ بەچڕی خەریکی تەکمیلی کابینەکەیتی و بە چڕیش کار لەسەر نەخشەو پلان و بەرنامەکانی داهاتوویان دەکەن و جارجاریش نەقورچێکی تووند دە ئێران دەوەژێنێ! ئەمریکا بەوردی ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانەو بە ئەنقەست خۆی بێدەنگ کردووەو زیاتر رێگە بە ئێران دەدات بێتە ناو خاکی ئێڕاقەوەو ئەیەوێ زیاتر بچێتە ناو زەلکاوی ماڵوێرانکەری شەڕی سوریاو یەمەن و ئێڕاق! بۆ؟ چۆن ئەیەوێ بیانووی تەواوی بۆ مەحکوم کردن و لێدانی ئێران لە دەرەوە دەست کەوێت! دیتمان شێعەکانی سەر بە ئێران، حەشدی شەعبی پێشتر هەرەشەی ئەوەی کردبوو کە لە ئەگەری خۆپێشاندانەکانی بەغدا/رەوتی سەدر و سیستانی، ئەوە گومانی تێدانییە بەغدا دەکات بە گۆمی خوێن، ئەوەشی سەلماند بۆیە ئەمە هەمووی وەک پێشتر باسمان کردبوو شەڕی شێعەکانی سەر بە ئێران و سوپای قودس دەگەڵ شێعەکانی لایەنگری عیبادی و سەدرو سیستانی زیاتر دەکات و ئەگەری پێکدادانی بەهێز لە رۆژانی داهاتوودا هەیە!(تیرۆر و ڕفاندنیش بەشێکە لەو ملاملانێ شیعی ئێرانییەو شیعی عەڕەبی ناسیۆنالیزمی دژە ئێران!) ئەوان نایانهەوێ ئێران وڵاتەکەی ئەوانیش بکات بە سوریای دووهەم،بۆیە حەولی ئەوە دەدەن دەستی ئێران و بەکرێگرتەکانی بشکێنن و تەنانەت تۆڵە بە تۆڵەش بکەن واتا شەڕ بخەنە ناو ئێرانەوە!).ئەمریکا سەرەتای هەڵتەکاندنی دوژمنەکانی بە گورزی ئابلۆقە دەست پێدەکات واتا ئەمریکا لەبواری ئابورییەوە وە هەم لەبواری هێزی سەربازیشەوە یەکەم رێگە دەدات ئێران دە زەلکاوی سوریاوئێڕاق و یەمەندا ئیفلیج بێت،ئینجا خۆشی ئابلۆقەی دوو هێندە بەڵام جەرگبڕ ئەخاتە سەری دوایی شک لەوەدا نییە هەروەک دەبینین بەتەواو مانا خەریکە کار دەکات سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە نا لیستی تیرۆرەوە دوابەدوای ئەوە یەکسەر نۆرەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دێت کە ئەوەی کرد ئەوە ئەو ئیزنە بە هاوپەیمانەتی عەڕەب بە سەرکردایەتی سعودیاش دەدات تەداخول لە ئێڕاقدا بکات لە دژی بەرەی ئێرانی و خۆشی ئیتر هەموویان وەبەر دەدات مەبەست هێزەکانی ئێران و گروپەکانی تری تیرۆریستی وەکوو حەشدی شەعبی،داعەش،قاعید،نوسرە،سوپای ئەسەد و تەنانەت تاڵیبان کە دەستیان دەگەڵ ئێران و روس لە ئەفغانستان تێکەڵاو کردووەو خەریکە بەرژەوەندی ئەمریکاو رۆژئاوا دەخەنە مەترسییەکی جددی! بەڵام وای بۆدەچم ئەمریکا زووتر لەناوخۆوە ئێران بەرەو پەڕتەوازەیی و سەر لێشێواوی بەرێت ئەویش بە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی واتا رەنگە زووتر شەڕەکە بهاوێنە ناو ئێران کە بێ گومان یەکەم پایگای، رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەحوازی عەڕەبی دەبێت! هەروەها زۆر بە کورتی ئەیڵێمەوە وەک لە ساڵێک پێشدا باسم لێوە کردبوو و ئەو دواییانەش دووبارە لە بابەتەکانم دا ئاماژەم پێکردبۆوە کە دوای حەولەکانی ئەمریکاو دۆست و هاوپەیمانان، ئێران بەسەرچاوەو پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی دەناسێنرێت و راسانی رۆژهەڵات و هێزی پێشمەرگەش کە دژی گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم شەڕدەکات هیچ گومانی تێدانییە پشتیوانی جیهانی بۆخۆی مسۆگەر دەکات!!(راسان تەنیا هیوای خەباتی نوێی رۆژهەڵاتەو پێویستە هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵات دەست بدەنە یەک بچنە ناو باوەشی راسان! زۆر ئاشکرایە ئێران ترسێکی یەکجار زۆری لە راسان هەیە لەبەر وەی راسان ستڕاتیژییەکەو ئەو توانایەی هەیە لەماوەیەکی کورتدا ملیۆنان خەڵک لە دەوری یەک کۆبکاتەوەو لمبۆزی سوپای پاسداران له رۆژهەڵات تێک بشکێنێت،بۆیە ئێران بە ددی وەریدگرێت و بەهەموو شێوەیەک بۆی دە پیلان وبوسەدایە!).

هەروەها لەباشور وەک دەبینن لێک نیزێک بوونەوەی پاڕتەکان تایبەت دوو هێزی سەرەکی یەکیەتی و پاڕتی و ئینکارکردنی گۆڕان(گۆڕانخوازە راستەقینە دڵسۆزەکان ئەوانی تر جێ دێڵن! وای بۆ دەچم گوڕان لەداهاتوودا خۆی لەناو خۆیدا تووشی دابڕان و ترازان بێت!) لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامی و نیزێک بوونەوەی کۆمەڵ لە پاڕتی و یەکیەتی هەروەها بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی بەغدا لەلایە پاڕتی دێموکڕاتی کوردستان هەمووی نیشان لە ئاڵوگۆڕی پێشبینی کراون کە لە ئایندەدا لە بەغدا روودەدەن و کوردیش حەول دەدات بەشێک نەبێت لەو شەڕە مەزهەب و تایفییەو نێوخوی زوو رێک بخات!هەروەها دەست بەکاربوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی میونشن لەم ساتە وەختە هەستیارەدا، لێرەدا مەبەستم تەرگیز خستنە سەر وتاری نوێنەرانی پایەبەرزی رۆژئاوا لەسەرووی هەموویان ئەمریکا،هەروەها ئیسڕائیل و وڵاتانی عەڕەبی لەسەرووی هەموویان سعودیاو هێرشی تووند بۆسەر ئێران و ناساندنی وەک سەرچاوەو پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی،لە لایەکی دیکەشەوە وتاری تووندی وەزیری بەرگری بەریتانیا دژی روس و پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترامپ! ئەمەوێ بڵێم ئەمانە هەمووی یەک شەوە نەهاتوونەتە کایەوەو هەموویان یەک ئامانجیان پێکا!(وەستانەوەی جددی دژی سەرچاوەی تیرۆر و هەروەها ئەجێندای ر

وس لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها تەکمیل کردنی هاوپەیمانەتی دژی داعەش بۆ گۆڕینی بە هاوپەیمانی دژی تیرۆریزم دژی ئێران!).

هەروەها جێگای ئاماژەیە شاندی باشوری کوردستان لەم کۆنفڕانسەدا دەتوانم بڵێم رەنگە باشترین دانیشتەکانی بووەو دەگەڵ رۆژاواییەکان و عەڕەبەکانی کەنداو هەروەها ئازەربایجان،ئەرمێنیاو تورکیا لە بیست و پێنج ساڵی رابردودی خۆی دا !! لە لایەکی دیکەوە راسانی رۆژهەڵات خەریکە دوای یەکساڵ بەچڕی خۆی کۆدەکاتەوەو ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی نوێ بەڵام لە هەمووی گرینگتر باری دیپڵۆماسی دەگەڵ ئەمریکایە کە بە پێویست نییەو دەبێ زیاتر کاری لەسەر بکرێت و تیمی تایبەتی دیپڵۆماسی لە کەسانی شەرەزاو زمانزان بخەنە گەڕ بۆ پێوەندی دەگەڵ کابینەی دەوڵەتی ترامپ و ئەوروپیەکان! دێموکڕات دەبێ هەموو توانای خۆی بخاتە گەڕو زیاتر ئەمریکا بگەیێنێنە ئەو قەناعەتە کە گوشاری زیاترو کوشەندەتر بخاتە سەر ئێران و داوای پاڵپشتی راستەوخۆی لێ بکات!(لەبیرمان نەچێت راسان و پێشمەرگە دژی سەرچاوەو گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزمی نێودەوڵەەی شەڕ دەکات!بۆیە ئەبێ بەسەری بەرزەوە داوای پشتیوانی بکەن!!) لەلایەکی تریشەوە پێش ئەوەی پێشمەرگە لە رۆژهەڵات دەست بەگورز لێدان بکات ئەبێ تەشکیلات و تەنزیماتی ناوخۆ تەواو پڕاکتیزەو رێک بخرێتەوە بۆ ئەوەی سەر لە سوپای پاسداران بشێوێنێت و هەر رۆژو شەوێ لە شوێنێک بەسەریان دادەن و جگە لە خەسارەتی گیانی و ماڵی ئەوە لەبواری رەوانیشەوە سوپای پاسداران و ڕەوە جاشەکانی تووشی شەڕێکی رەوانی شوێندانەریان بکەن!!(دوای چوونە ناوەوەی سوپای پاسداران بۆ لیستی تیرۆریستی و گورزی پێشمەرگەو خەڵکی خەباتکار دژی هێزەکانی ئێران ئەوه رەوە رەوە جاشەکانیش ئیتر ئەتۆقێن و پێوەندی بە گەل و راسان دەگرن و حەولی خۆ سەلماندن دەدەن،ئەوەش بەشێکە لە تاکتیکی راسان!، لەبیریشمان نەچێت ئێران لە ناوسیستەمی حوکمڕانی و باڵەکانی خامەنەیی سوپای پاسداران و ڕێفوڕمخواز بزوتنەوەی سەوز و لایەنگرانی نهێنی سەڵتەنەت خوازوو موجاهید و …. تووشی شەڕی داخلی و تیرۆر و حەزف کردن دەبن! ئاماژەکانیش ماوەیەکە بە روونی دیارن!). هەروەها لەلایەکی تریشەوە ئەوە خەریکە حیزبی دێموکڕات بەرەو بەستنی کۆنگرەی نوێی خۆیەو دەچێت و پێویستە حەولی زیاتر بدەن بیانووی هێندێک حیزبی رۆژهەڵاتی ببڕن و دەردی ناوچەگەری و فیکری ئینحڕافی سازشکاری لەناوخۆدا بن بڕ بکەن و بەتەواو مانا زووم بخەنە سەر راسان و بەهێزتری بکەن!(کێشەی هاوڕێیانی دابڕاو لە حیزبی دێموکڕاتیش ئەبێ چارە بکرێت و ئەوانیش ئەبێ کۆتا بێن ئیتر کات درەنگەو کێشەی شەخسی و دەسەڵات دەبێ فیدای گەل و دێموکڕاتی یەکدەنگ و راسان  بکرێت!).بە گشتی کاتەکە زۆر لەوە درەنگترە کە بیری لێدەکەینەوەو ئاڵوگۆڕەکان لەوەیکە پێشبینی بۆ دەکرێت زۆر خێراتر دەچنە پێش و بەردەوام لەناوچەکەدا شتی نوێ دێتە ئاراوە! ئەبێ هێزە کوردییە نەتەوەییە کوردستانییەکان حەولی لێک تێگەیشتنی زیاترو لێک نیزێک بوونەوەو خۆ رێکخستن و هاوئاهەنگی تەواو بدەن و هەروەها بەوردی لەداوی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری و سەربازی هاوبەش دەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان لەناوچەکەدا بگەڕێن و قەناعەتی زیاتریان پێ بێنن کە ئێمەی کورد و کوردستانی دەتوانین جێگرەوەو هاوپەیمانێکی بەهێز لەناچەکەدابین!

 لە کۆتاییدا تێبینیێەکی کورت لەسەر تەوازوونی شێعەو سوننە لە ناوچەکەدا کە ناکرێت بەرچاوی نەگرین! بەبڕوای من هەر وەک چۆن ئەمریکا لەناوچەکەدا دژی شێعیزمی ئێرانی دەوەستێتەوە بەهەمان شێوەش لەمێژە خەریکە دژی سوننە ئیفڕاتی و جیهادی دەوەستیتەوەو ئەو پڕۆژەیەش لە ئێستادا بە هاوپەمانەتییەکی بەرفراوانی عەڕەبی دەکات،واتا بە هاوکاری بەرەی عەڕەبی بەسەرکردایەتی سعودیا،لەهەمان کاتیشدا خەریکە لە ئێراق و سوریاش شێعەو سوننەی میانەڕەو درووست دەکات و لە ئێران و داعەش و قاعیدەو نوسرەو… دایاندەبڕێنێت و لە سعودیاو تورکیاو کوردستان نیزێکیان دەکاتەوەو شێعە میانەڕەوەکانی ئێڕاقیش مەرجەعێکی بەهێزی دژە ئێرانیان بۆ درووست دەکات ودەگەڵ سعودیاو تورکیاو کوردستان هاوئاهەنگیان دەکات! وابزانم لەداهاتوودا ئەوە لە ئێرانیش دەکات و پێشم وایە فارس دوای شکستێکی قورس کە بەرهەمی ئایدۆلۆژیای مەزهەبی و رەگەز پەرستییه ئەوە دوای لەدەست دانی هێزی ناوەند و دابەش بوونی دەسەڵات کە بێ گومان دوای ئەم پێشهاتە حەتمیانە فارس یەکجار مونزەوی و پەراوێز دەخرێت لە ناوچەکەو جیهاندا بە گشتی بەڵام ئەشێ لانیکەم وەک زۆرێک لە وڵاتە عەڕەبەکان خۆیان بسەلمێننەوەو خەریکی ئاوەدانی و دۆستایەتی بن و فیکری تووندڕەی شیعی قەومی لەخۆیان لادەن بەڵام ئەم پڕۆسەیە دەخایێنێت چۆن وتمان هەم لەبواری سیاسییەوە لە ناوچەکەو جیهان بۆ ماوەیەکی زۆر گۆشەگیر دەکرێن و هەمیش هێشتا لە سەرەتای شەڕی جەناح و ناوخۆیی خۆیان وەک فارس دان! بەڵام بێ گومان ئەمریکا هیچکات نایهەوێ و ناشهێڵێت کە هێزێکی تایفی و مەزهەبی بە تەنیا لە ناوچەکەدا ببێتە دەسەڵاتی

یەکەم چۆن مێژوو نیشانی داوە بەرژەوەندی ئەمریکا دەکەوێتە مەترسییەوە بۆیە حەولی ئەوە دەدات بۆ دەست بەسەر داگرتنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و لاوازکردنی بیری تووندڕەوی ئیسلامی شیعی و سوننی و کۆمۆنیزم لەو ناوچەیە دێموکڕاسی بەهێز دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە هێزی میانەڕەو دەبەستێت یەک لەوان کە بەهێزترین هێزە بۆ سەقامگیری و لە هەمان کاتیشدا لەمپەرێکی بەهێزه لە بەرامبەر شیعیزمی ئێرانی و هەروەها دەشتوانێ بەرامبەر سوننەو تورکیاش دا رۆڵی خۆی بگێڕێت ئەوە بێ گومان هیلالی کوردیه!(کوردستانی گەورە/ئەسکەندەرون بۆ کەنداوی عەڕەب!) کە تەنانەت خودی وڵاتانی عەرەبیش لە ئێستادا زۆرینەیان لە راستییەکان و مەترسییەکانی هێژمونی شێعیزم و تیرۆریزمی ئێرانی بە چاشنی فاشیزم تێگەیشتوون و خوازیاری درووست بوونی ئەو هیلالەن، چۆن بەو قەناعەتە گەیشتوون مەترسی تووندڕەوی شێعەو هەروەها سەرهەڵدانی سوننەی جیهادی و کۆمۆنیزمی جیهادی بەرژەوەندییەکانیان دەخاتە مەترسییەوە! کە وابوو بۆ راگرتنی باڵانسی شێعەو سوننە و هەروەها سەقامگیر کردنی دێموکرسی و ئاوەدانی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بڕینی دەستی روس لەناوچەکەدا ئەوە کوردستانە کە رۆڵی سەرەکی لەناچەکەدا دەگێڕێت و ئەمریکاش بێ گومان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خستنە ژێر رکێفی ناتۆ بەدڵنیاییەوە ئەو باڵانسە ئەمجارە بەهیلالی کوردی و دابەش کردنی دەسەڵات و جوگرافیاو درووستکردنی هێزی میانەڕەوی سوننەو شیعە رادەگرێت!! بەمجۆرە یەکەم ئەمریکاو رۆژئاواو ئیسڕائیل سوودمەند دەبێت دووهەم هەم گەلانی ناوچەکە! ئیتر فاشیزم و تووندڕەوی ئیسلامی و کۆمۆنیستیش مەجالی سەرهەڵدانی نامێنێت ئەگەر هەشیبێت پوتانسییەل و باڵانسی نابێت!!

بە سپاسەوە هیوای یەکبوون و سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت