پاسدار ڕەحیم سەفەوی هەڕەشەی لە “بارزانییەکان” کرد

0
1677

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی تەسنیم، پاسداڕ یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە وتووێژ لەگەڵ ئەو هەواڵدەرییەدا هەڕەشەی لە “بارزانییەکان” کرد و گوتی:”ئێمە هۆشداری دەدەینە بارزانییەکان کە چی تر ئیزن نەدەن کۆنسولگەریی سعودیە لە باکووری عێراق، چەک بدا بە دژبەرانی ئێران”.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەردەوامی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ سعودیەی ڕەت کردۆتەوە بەڵآم  کاربەدەستانی ئێرانی بە بەردەوام دووپاتی دەکەنەوە کە شەڕی نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران، بە پاڵپشتیی سعودیە و لە ڕێگای بارزانییەکانەو ەئەنجام دەدرێت.

سەفەوی هەرچەند ئاماژەی بە جۆری یارمەتییەکانی ئێران بۆ کوردەکانی باشور نەکرد، لە درێژەی قسەکانیدا گوتوویەتی: “بارزانییەکان دەبێ بزانن ئەوان منەتداری ئێرانن. کوردەکانی ئێراق ئاریایین و بناغەیان ئێرانیە و هۆگرییان بە ئێران هەیە بەڵام دەبێ باش بزانن ئەگەر بچنە ناو ئەو گەمە سیاسییەوە، ڕوون نیە ئێران چیتر یارمەتییان بدات یان نا”.

ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی باسی لە باش تر بوونی پەیوەندییئێران لەگەڵ “تاڵەبانی” کرد وگوتیشی: “تاڵەبانییەکان پەیوەندییەکی باشتریان لەگەڵ ئێران هەیە، بارزانییەکان بە گشتی پەیوەندییان لەگەڵ ئامریکا و سەهیونیستەکان باشترە و ئێمەش دڵەڕاوکێمان هەیە لەوەی کە هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەوڵەتی عێراق دوور بکەوێتەو، ئێمە ئەو لێک ترازانەمان بە دڵ نیە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت