پاسدار باقری کێیە؟

0
2093

ڕۆژی کورد: بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی خەزەڵوەری 1395ی ەهتاوی، گاردی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج، هێرشیان کردە سەر هۆڵەکانی بەندی دووی ئەو بەندیخانەیە.

لەو هێرشەدا کە لەژێر ناوی پشکنینی کەلوپەلی بەندییەکان ئەنجام دراوە، جەستەی سەرجەم بەندکراوەکانیان پشکنیوە و دوای ئەوەی کە بەندکراوەکانیان ناردۆتە هەواخۆری، سەرجەم ژوورەکان و کەلوپەلی بەندکراوەکانیان تێکوپێک داوە.

ئەو هێرشە لەژێر چاوەدێریی پاسدارێک بە ناوی باقری ئەنجام دراوە کە بە مەئمووری سێدارە بەناوبانگە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ئاژانسی ئێران خەبەرـی ڕاگەیاندووە کە پاسدار باقری هەر ئەو کەسەیە کە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە، لە کاتی بەڕێوەبردنی سزای سێدارە و تۆڵە، وێڕای بەندکراوەکان دەچتە هۆڵ و شوێنی لەسێدارەدان و پەتی سێدارەیان دەخاتە ئەستۆ و دواتر سەندەڵییەکەیان لەژێر قاچی دەردێنێ.

بەوپێیە کەسی بەڕێوەبەری ئەو بەشە لە سێدارەکان لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج، کەسێکە بە ناوی پاسدار باقری.

بەهۆی ئەوەی کە مەئمووران و ئەرک پء یەسپێردراوانی پەت خستنە گەردن و لابردنی کوردسی ژێر لاقی کەسانی مەحکووم بە سێدارە لە ئێران دەمامک لە چاویان دەدەن و ڕوخساری خۆیان دادەپۆشن، ناسینەوەیان ئەستەمە بەڵام ئێستا شوناسی ئەو کەسە لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج ئاشکرایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت