پارێزەرێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی گرووپی پارێزه‌رانی یاریده‌دەری بریتانیا وەرگرت

0
720

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، پارێزەرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی گرووپی پارێزه‌رانی یاریده‌دەری بریتانیای پێ بەخشرا.

کاوه بێهێشتی زاده، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا کە ساڵی ٢٠٠٤ وه‌کوو په‌نابه‌ر له وڵاتی بریتانیا وه‌رده‌گیراوە، بڕوانامه‌ی مافناسی لەم وڵاتە وه‌رگرتووە و له ساڵی ٢٠١٦ دا ئیزنی پارێزه‌ری پێ دراوە.

ئەم خەڵاتە بە هۆی یارمەتیی بەرچاوی کاوە بێهێشتی، وەک پارێزەر بە پەنابەران، پێی بەخشراوە.

گروپی پارێزه‌رانی یاریدەدە‌ر، ئەم خەڵاتەی له ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دیاری کردووە و بەم شیوەیە ڕێز له کارو چالاکی و خزمه‌تی پارێزه‌رانی یاریدەدە‌ر دەگرن کە یارمەتیی ئەو که‌سانه‌ دەدەن که توانایی گرتنی پارێزه‌ریان نییه.

پارێزه‌رانی یاریده‌دەر، پارێزه‌رایەتیی ئه‌و کۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه وهئه‌ستۆ ده‌گرن که توانایی ماڵییان بۆ گرتنی پارێزه‌ر نییه و ئه‌م پارێزه‌رانه بەشێوه‌ی مروڤدۆستانه و بێ بەرانبەر کار دەکەن و هاوکارییان دەکەن.

ئه‌م خه‌ڵاته ڕێکەوتی ٥ی جولای ٢٠١٧ له ڕێوره‌سمێکی تایبەتدا لە شاری لەندەن که زیاتر له ٤٠٠ پارێزه‌ر به‌شدار بوون پێشکه‌ش به ناوبراو کرا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت