پارلمانی ئورووپا: کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پارلمانتارانی باکووری کوردستان له‌ پارلمانی یه‌کێتی ئورووپا ڕێکخرا

0
700

ئەمڕۆ ٨ی مارس کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانی بۆ سێ ئەندام پەرلەمانی یه‌کێتی ئورووپا و بە میوانداری دوو ئەندام پەرلەمانی باکووری کوردستان رێکخرا.
بۆ تاوتوێ کردنی بابه‌تی ڕەوشی باکوری کوردستان. سێ ئەندام پەرلەمانی یه‌کێتی ئورووپا دوای سەردانـێکی سێ رۆژی بۆ تورکیا و، بینینی رەوشەکە باسیان لە بارودۆخی هاوڵاتیانی کورد کرد لە تورکیا.
عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری باکووری کوردستان، باسی ئه‌و پێشێلکاریانە کرد کە تورکیا “بەناوی شەڕی تیرۆرەوە و دەیکات” و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی مەدەنی بونەتە قوربانی. هەروەها دوای لە پەرلەمانی ئورووپا کرد بە فەرمی وەفدێك بنێرن بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ناوچە کوردیەکان و وتی “هاتنی وەفدی فەرمی پەرلەمانی ئورووپا سودی دەبێت و گوشار دروست دەکات لەسەر تورکیا بۆ وەستاندنی کارەکانیان.”
بایدەمیر لە کۆنفرانسەکەدا وتی: ڕەوشی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرەو خراپتر چووە و حکومەتی تورکیا ‌هێزی سەربازی بەکارهێناوە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی. هەروەها وتی “هێرشی سەر هاوڵاتیان و کارەکانی حکومەتی تورکیا بەناوی شەڕی دژی تیرۆرەوە دەکرێت، بەڵام ئەوان هەموو ئەوانە بە تیرۆریست هەژمار دەکەن و دەیانکوژن. حکوومەتی تورکیا سەرجەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و، لە جزرە و دیاربەرکر و ناوچەکانی دیکە.
هەروەها میدیاکانیش سزادراون کە هەوڵی گواستنەوەی ئەم ڕووداوانەیان داوە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.