پارلمانتاری ه.د.پ لە بەڕێوەبردنی لێژنەی گشتیی، دوور خراوە

0
689

ڕۆژی کورد: پەروین بولدان، پارلمانتێری HDP، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی لە ڕاگەیێندراوێکدا، دوورخرانەوەی خۆی لە بەڕێوەبەریی گشتیی پارلمان ڕاگەیاند.

بولدان لەمبارەوە ئاشکرای کرد: “لە کارەکەی کە بەڕێوەبردنی لێژنەی گشتیی ئەمڕۆی پارلمان کە یاسای دەستدرێژی تێیدا دەنگی دەخرێتە دەنگدانەوە، دوور خراوەتەوە”.

بوڵدان ئەو هەواڵەی لەسەر حیسابی تایبەتیی خۆی لە تویتێر بڵاو کردۆتەوە و گوتووشیەتی: “سەرۆکی پارلمان، بەڕێوەبەریی دانیشتنی سبەینێی لێژنەی گشتی لەو ئەستاندووە و ڕادەستی پارلمانتاری ئاکەپە، ئەحمەد ئایدین ـی کردووە”.

پێش نووسی یاسای دەستدرێژی، ئەمڕۆ لە پارلمانی تورکیە، دەخرێتە دەنگدانەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت