له شاری وان سه‌ر به كوردستانی باكوور شاره‌داریی ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له فه‌ریناز خوسره‌وانی پاركێكی له‌و شاره به ناوی ئه‌و كچه كورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرده‌وه كه نزیكه‌ی ساڵێك له مه‌وبه‌ر بووه قوربانیی سیاسه‌ته دژی گهلیهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی
فه‌ریناز خوسره‌وی، كچێكی لاوی شاری مەهاباد بوو که ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٥ ی بانه‌مه‌ڕ لەترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بازڕهسێکی سه‌ر به ڕێژیم له‌و شاره دەستدرێژی بکرێته‌سه‌ر، خۆی له نهۆمی ٤ ی هۆتێل تارا خستە خوارەوەو گیانی لەدەست داوه.
له کاردانه‌وه به ڕووداوه‌که‌ی خۆکوژیی فه‌ریناز خوسره‌وانی خه‌ڵکی مه‌هاباد و زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕژانه سهرشهقامو له مه‌هاباد هۆتێلی “تارا”یان ئاگر دا. خه‌ڵکی تووڕه‌و دڵ‌برینداری كوردستانی رۆژهه‌ڵات له ڕووداوی خۆکوژییه‌که‌ی فه‌ریناز خوسره‌وانی ڕژانه سهرشهقامو به‌رگرییان له که‌ڕامه‌تی خۆیان کرد.
تاكوو ئێستاش كه ئه‌و نزیكه‌ی ساڵێك به سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دا تێپه‌ڕ بووه ، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ به دوا داچوونی ئه‌و دۆسیه‌یه ، په‌روه‌نده‌ی كوشتنی فه‌ریناز هه‌ر وا پشت گوێ خراوه و بێده‌نگی له ئاستی دا ڕه‌چاو كراوه
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پاركێك به ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی كرایه‌وه ، دۆسیه‌ی فه‌ریناز هه‌ر وا بێده‌نگی...