پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین تاگەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانمان

0
861

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی شەهید بوونی پۆلێک پێشەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ “بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە لە رێگای راگەیاندراوی شورای نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە  هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی حزبەکەتان لە شەری قارەمانانەدا دژی رژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی کە گیانی پاکیان فیدای خاکی پاکی کوردستان کردوو پەیوەست بە کاروانی پر لە سەروەریی  شەهیدان بوون “.

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەهەموو شێوەیەک کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی رژیمی ئاخوندی مەحکوم دەکا و ڕایدەگەیەنێت: لە پێناو یەکگرتووی و یەکریزی نەتەوەی گەلەکەمان بەرامبەر بە رژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندە ئامادەی هەموو هاوکارییەکین تاگەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانمان “.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی ” پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان”  سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و رێبەرایەتی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێڕان و هەموو ئەندامان لایەنگران و خەلکی بە شەرەفی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت:

شەهیدان هێمای نەتەوەی گەلەکەمانن ، سەربەرزی بۆ شەهیدانی رٕێگای رٕزگاری و سەربەخویی کوردستان.

Mohamad Jamshidiمحەمەد جەمشیدی  وتەبێژی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان  لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: ” دیارە لە گەل وەرزی نوێ بوونەوە سروشت , وەرزێکی نویش لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان لە رۆژهەڵآتی کوردستان دەستی پێکردوە, کە هاوکات لەگەل سەر هەڵدانی خەباتی مەدەنی خەباتی شاخیش شانەبەشانی یەک, خەبات و تێکۆشان دەکەن، کە ئەمیش بووە هۆی دڵخوشی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هیوا ئۆمێدێکی نوێ خستە ناو دڵی گەلەکەمانەوە،بەڵام سەد مەخابن پۆلێک لە پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان لە ریزەکانی حربی دیموکراتی کوردستانی ئیران شەهید بوون و چوونە کاروانی شەهیدانی گەلەکەمان ، شەهیدەکانمان سمبولی نەتەوەی گەلەکەمانن کە لە پێناو گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان گیانیان بەختکردووە .”

محەمەد جەمشیدی  لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی:” ئیمە هیودارین بتوانین هەموو لایەنەکان یەکدەنگ و یەکگرتوو تۆڵەی شەهیدەکانمان بستێنین لە چوارچێوەی بەرەیەکی یەکگرتوو دا، کە تاکە هیوای گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوونی بەرەیەکی یەکگرتووە لە نیوان هێز ولایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵات و ئیستاش باشترین دەرفەتە بۆ پێکهێنانی بەرەیەک یا ئەنجومەنێکی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵات چۆنکە ئەمجارەیان شەهیدەکانمان مەشخەڵی خەباتیان بڵێسەدار تر کرد و ئەو ئاگرە دەبێ جەستەی داگیر کەرانی کوردستان بسووتنێت.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت