پارادوکس لە گوتار و ئاڵۆزى لە سیاسەت

0
634

نوسینى ئەلبورز ڕۆئین تەن

11098361_1572545183006698_622227816_n

دوا بە دواى پشتگیرى لە بەشدارى کردن لە هەڵبژاردن و باوەڕ هێنان بە سیاسەت و عەدالەتى شوڕاى نیگەهبانى کۆمارى بە ناو ئیسلامى لە نێو ئاخنى کۆڕێک دا بە رێز خالد عەزیزى دەڵى “ئێمە بە هەموولایەنەکانەوە ناتوانین گوندێک ڕزگار بکەین”  دواى ڕەخنەى زۆر لەو وتانە هەر ڕۆژیک دواتر لە میانەى چاوپێکەوتنیکى تەلەفەزیونى تر دا بە ڕێزیان وتى  “ئەگەر ڕزگاریش بکەین ناتوانین بپارزێن ”
ئەوە جیا لەوەى بێ ڕێزى بە هێزى پێشمەرگە دەزانم چونکو لاواز نیشان دانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکەوێتە خانەى بێ ڕێزى بە مێژو و خەباتى ئەم ناوە گەوەرە کە تێکەڵاو بوە بە کورد و کوردستان هیواشم دەخواست بەر لە هەموو کەسێک ئەو پێشمەرگە بەڕێزانە هاتبانە دەنگ کە ئەرکى پاراستنى بەڕیزیان و بنکەکانیان دەکەن گوتبایان ئەگەر ئێمە ناتوانین گوندێک ئازاد بکەین چۆن دەتوانین ئێوە بپاریزین . هەر ئەو لایەنەى کە بەڕێز عەزیزى سکرتێریان دەکا بە ماوەى چەند ڕۆژیک دواى ئەو وتانەى بەڕێزیان دەنگۆى چالاکیەکەى لەشکرى بەناو پارێزەرانى ڕۆژهەلات لە نێو خۆى وڵات بە شکۆ و ئیفتخارەوە بڵاو دەکاتەوە دەڵێ: “کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەستخۆشی لە بوێری و هەڵمەتی جوامێرانەی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە هەر شوێنێكی كوردستان دەنێرێ‌و سەبارەت بەو چالاکییەی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات سڵاوی بۆ ناردوون”
لێرە دا پرسیار دروست دەبێ ئەگەر ئەو پارێزەرانەى کە ئەو چالاکیەیان کردوە نەتوانن یەک گوند ڕزگار بکەن یا بپارێزن ئەى بۆچى و لە پێناو چی دا کارێکى وەهایان کردوە ئەى چۆن هەر چەند رۆژ پێش تر ئێوە دەتوانن وتەکانى سکرتێرکى دیکەی حیزبێکى ناودارى کوردستان کە باس لە تێکەڵاو بونى خەباتى شاخ و شار دەکات بکەن کە ئەمە ئامادەکارى بۆ نەکراوە بە ڕیکلام ئەو کارانە ناکرین بەڵام هەر ئەو لایەنەى کە خۆتان بەڕیوەى دەبەن چالاکیەکى لەو جۆرە بە دەنگۆ و بانگەشەیەکى زۆرەوە باس دەکا کامیان سیاسەتى ئێوەیە دیار نیە.

لە وتەى دوایى بەڕێز عەزیزى  باس لە خەباتى چەن بوعدى دەکەن بەم شێوەیە شرۆڤەى بۆ دەکەن.
“زۆر لایەن دەیانەوێ لە جێی خۆماندا بمێنینەوەو هەر یەک بوعدی چاو لە کێشەکان بکەین. خۆ لە باس‌و بابەتە نوێ‌یه‌کان نەدەین، ئەوەش دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی گرفتێکی زۆرو ئەگەر سبەی ڕۆژێ دۆخێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە، ئێمە هیچمان پێ نەبێ بۆ باس کردن‌و تەعامول لەگەڵ دۆخی نێوخۆ دا. هه‌ر بۆیه‌ ئێمە دەبێ بە هێنانە بەرباسی پرسیاری نوێ، خەڵکی بە هێمنی بێنینە نێو باسەکان و لە کێشەکاندا هاوبەشیان بکەین.”
بەڕیز خالد عەزیزى نویترین باس و بوعدى کە ئێوە باس دەکەن زۆر کۆنەو نوێ نیە لە کۆنگرەى چوار دا هەر هەمان ئەو بوعدەى کە ئیوە باسی دەکەن و پێتان وایە کە نوێیە لە لایەن کەسانێکەوە پشتگیری لێکراو دواى سەر ئەنجامەکانى بۆ مێژوو بە بەڵگە ماوەو لە لایەکى ترەوە کۆمارى ئیسلامى ئێستا ئەگەر دیکتاتۆرتر دڕەندە تر لە جارن نەبوبێ کەمتریش نیە تەنانەت  ئەوکات کە لاواز و تازە لە سەر پێ کەوتبوو لەوانەیە گوترابا کە ئومێدێکى ئەو بوعدەى کە بەڕیزتان باسی دەکەن هەبوو بەڵام ئێستا کە کۆمارى ئیسلامى پەلى هاویشتوە بۆ هەموو دونیا لە چەند وڵاتێک شەرى ڕاستەوخۆ بەڕیوە دەبات و زلهێزەکان مەجبور بە دانوستاندن لە ڕیگەى ئەو جۆرە گوشارانە دەکات ئەو بوعدەى کە ئێوە باسی دەکەن زۆر لە مێژە سوتاوەو نەماوە ئەگەر نایبینن بە بۆچۆنى من دەگەڕیتەوە بۆ سیاسەتى دور لە واقع یا راستیەکان.

ئەگەریش وانەبێ ئەوا بە دواى بە باکورى کردنى ڕۆژهەڵاتن کە ئەمەش مەحکوم بە شکست دەزانم چونکو ئێوە پێتان وایە ئەگەر ناوى پێشمەرگە بگوڕن بۆ پارێزەر و بە جۆرێک بەشیکى تر لە حیزبەکەتان بزانن وەک ئەوەى پەکەکە دەیکا هەزاران ڕیکخراو بە ناوى جیا و یەک مەبەست دروست دەکات یا ئەوەى کە پەڕلەمانتار بێت لە ئەنکارا لە گەل ئەوەى کردەوەى خۆکۆژى ئەنجام دەدات و ئەوەى بە ناوى ڕیکخراوى مەدەنى هەموویان پەیرەوەى لە یەک سیاسەت بکەن هەروەک بەڕێزتان دەفەرمون چەند بوعدى بێت بەلام لە نیو ئاخن دا یەک ڕێبەر و یەک سەرۆک و یەک سیاسەت ئەوا دیسان تۆشی هەلەیەکى گەورە بون چونکو تورکیە و ئیران دو سۆسیولۆژى جودان هەر لە بنەرەتدا تا تەنانەت لە یاسای زۆر ئاسایش دا جیاوازیەکى گەورە هەیە تەنانەت سۆسیۆلۆژى کوردیش لەو دو بەشەی کوردستان جودان بە هەزاران بەلگە کە ئەوەندە ڕون و ئاشکرایە هەتا پێویست بە هەژماردنیان ناکەم .

لە وەها بارو دۆخیک دا ئەگەر بتانهەوی سیاسەتیێکى وەک باکورى کوردستان بەڕیوە ببەن وەک ئەوەىە کە جلى مندالان لە بەر کەسیکى گەورە بکەن ئەوندە ناگونجاو دور لە ڕاستیەکان دەبیت. هەربۆیەش نە تەنیا مەحکوم بە شکستە بەڵکو وزەیەکى زۆر بە هەدەر دەدەن.
لە هەر سۆنگەیەکەوە دەڕوانیە ئەو جۆرە وتانە کە ئەگەر سیاسەتێکی وەهایان لە پشت بێ ئەوا سەرئەنجامەکەى وا بێ بنەما دەبینم ئەگەر هەر بۆ پڕ کردنى مێشکى لایەنگرەکانى بیت دیسانیش جیا لە قول کردنەوەى ناکۆکى ئەنجامیکى ترى نابێت چونکو دێر یا زوو ڕاستیەکان وەدەردەکەون .
تێبینى : ڕەخنە کردنى سیاسەتى لایەنیکى دیارى کراو چەندیش بچوک یا گەورە بیت کە بە بۆچونى من بە لارێدا دەڕوات لە چوارچێوەی ئەخلاقى و ڕێز دا بە خزمەتی کورد دەزانم تا ئەوەى دوبەرەکى بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.