٨٥مین کۆنگرەی پێنی نێونەتەوەیی لە مانیلا “قسەکردنی چەن زمانی”

0
1023

ڕۆژی کورد :
٨٥مین كۆنگره‌ی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ مانیلا پێته‌ختی وڵاتی فیلیپین ده‌ستی پێكرد. ئه‌م كۆنگره‌ كه‌ ڕۆژانی
٣٠ی سێپتامبر تا ٤ی ئۆكتۆبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌ ژێر دروشمی “قسەکردنی چەن زمانی” : “ئازادی وێژه‌یی” و “زمانه‌ ناوچه‌ییه‌كان” ده‌ستی به‌ كار و چالاكی كرد.

ڕێكخراوی پێن ئینتەرنشناڵ (PEN International)  له‌ بڵاوكراوه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی پێن ڕایگه‌یاند كه هه‌شتا و پێنجه‌مین كۆنگره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌ مانیلا پێته‌ختی وڵاتی فیلیپین و به‌ میوانداری “پێنی فیلیپین” له‌ ڕۆژانی ٣٠ی سێپتامبر تا ٤ی ئۆكتۆبری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. پێنی فیلیپین كه‌ له‌ ساڵی ١٩٥٨ی زایینی دامه‌زراوه‌ ناوه‌ندێكه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پێكهاته‌ وێژه‌ییه‌كان وه‌كوو خوێندنه‌وه‌، كارگه‌ی فێركاری، سمینار و كۆنفرانسه‌كان له‌ مانیلا و پارێزگاكانی فیلیپین چالاكی ئه‌كات. ئه‌م ناوه‌نده‌ هاوكات میوانداری سه‌ردانه‌كان و نووسه‌رانی به‌ناوبانگ وه‌ك براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبیل و زۆر كه‌سی دیكه‌ی كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م ناوه‌نده‌ دوو كۆنفرانسی ناوچه‌یی نووسه‌رانی ئاسیایی له‌ مانیلا به‌ڕێوه‌بردووه‌ و چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی له‌وانه‌ “هه‌ڵبژارده‌ی پێنی ئاسیایی” بڵاو كردووته‌وه.
ئه‌ندامانی پێنی فیلیپین له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ به‌رگری له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین بابه‌تێكیان پێشكه‌ش كرد. به‌ درێژایی ٨ ساڵی ڕابردوو، پێنی فیلیپین له‌ پڕۆگرامی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری كردووه‌. پڕۆژه‌ی ئه‌وان به‌ ته‌واوی مانا هه‌وڵیان داوه‌ له‌ ڕێگای پیگه‌یاندنی مامۆستاكانی قۆتابخانه‌كان، وێژه‌ی ناوچه‌یی و مافی زمانه‌كان له‌ قۆتابخانه‌كان په‌ره‌ پێبده‌ن. له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ئه‌م ناوه‌نده‌ هاوكات میوانداری كارگه‌یه‌كی خولی فێركاری پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ١٦ نوێنه‌ری ئه‌م ناوه‌ندانه‌ له‌ ناوچه‌ ئاسیاییه‌كان كرده‌وه‌.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵی ٢٠١٩ی، ساڵی زمانه‌ ناوچه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند. به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی، پێكهێنانی ئاشتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ نوێنه‌رانی گرووپه‌ زمانییه‌كان، بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی هه‌شتا و پێنجه‌مین كۆنگره‌ی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاخافتن به‌ زمانه‌كان، ئازادی وێژه‌یی و زمانه‌ ناوچه‌ییه‌كانه‌.
پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێبدرێت ناوه‌ندی “پێن كورد” وه‌كوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی “پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی” به‌شداری ئه‌م كۆنگره‌ی كردووه‌ و ڕێزدار كاك “عه‌بدوڵا حیجاب” وه‌كوو نوێنه‌ری ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌شداری كۆنگره‌كه‌یه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌ ئاكامی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ زانیاری زیاتر دەخاتە بەر دەستمان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.