٨٠ چالاکی کورد خوازیاری پێکهێنانی بەرەی کوردستانی لە رۆژهەڵات دان

0
960

چالاکانی کورد لەو پێوەندییەدا نامەیەکی کراوەیان بڵاو کردووەتەوە کە دەقەکەی بەم شێوەیە:

بەرەوە پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی کوردی رۆژهەڵات
نامەیەکی کراوە بۆ:
رێکخراوە سیاسی و ئازادیخوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
هەڵسووڕاوانی سەربەخۆی سیاسی ــ مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان

بەڕێزان،
ئاڵوگۆڕەکانی جیهان و ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە تایبەتی بە جیهانی‌بوونی کێشەی کورد لە دوو دەیەی رابردوودا، ئەم راستییە دەسەلمێنێ کە ئێرانیش بەپێی قووڵ‌تربوونی هەرچی زۆرتری قەیرانی سیاسی ــ کۆمەڵایەتی و ئابووریی نێوخۆیی، درەنگ، يان زوو تووشی گۆڕانکاریی جیددی و چارەنووس‌ساز دەبێ. پێویستە هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆيان بۆ بە جێگەیاندنی رۆڵی مێژوویی لە تەیارکردنی بواری پێویست بۆ گەیشتن بە دیاریکردنی مافی چارەنووس و لە بەرامبەر هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێکی لەناکاوی سیاسی ئامادە بکەن، هەتا بتوانن لە ژیانی سیاسیی داهاتووی کوردستان و ئێران بۆ وەدیهێنانی ئاواتەکانی لە مێژینەی گەلی کورد ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن.

هەموو باش دەزانین کە سەرەڕای ئەم پێويستييە، ژیانی سیاسیی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگەی داسەپێندراو و بە تایبەتی لە دوو دەیەی رابردوودا پڕ لە قەیرانی سیاسی و رێکخراوەیی بووە. دابڕان و لە لێکدوور بوونەوەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە حیزب و کەسایەتییەکانییەوە زیانی نەخوازراوی لە بزاڤی کورد و هەستی نەتەوەیی کورد داوە. هەرچەند، جار و بار لە ئاستی دوو، یان چەند رێکخراوەیەکی کوردستانیدا شاهیدی دانیشتن و تەنانەت دانوستان بووین، بەڵام بەهۆی بەرفەراوان نەبوونیان، ئەم چەشنە رێککەوتنانە ئاکامێکی دڵخوازیان لێ نەکەوتۆتەوە.

هەستیاریی بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد ئەمڕۆ ئەرکێکی مێژوویی لە بەرامبەر تەواوی رێکخراوە و کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، ئەویش هەڵێنانی هەنگاوگەلی جیددی و پێویست بۆ پێکهێنانی بەرەیەک لە زۆربەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەم بەرەیە پێویستە تەواوی هێزەکانی راستەقینەی گەلی کورد کە بۆ ئازادی و مافی چارەی خۆنووسینی رۆژهەڵاتی کوردستان تێ دەکۆشن لە خۆ بگرێ هەتا بواری پێویست بۆ پتەوترکردنی پێوەندیی ئەم هێزانە و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکیی ئەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دوور لە هەر چەشنە پاوانخوازیی و لەسەر بنەمای پلۆراليزمی سیاسی و دێموکراتیک پێک بهێنێ.

بەڕێزان،
بێ گومان پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی هێزە سیاسی ــ کۆمەڵایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر چەند خاڵی هاوبەش و یەک لەوان هاوئاهەنگ کردنی چالاکیی سیاسی و نیزامیی حیزبەکان، پێکهێنانی کۆمیتەی نوێنەرایەتیی ئەم بەرەیە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە بەرژوەندیی نەتەوەی کورد دایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وشياریی نەتەوەیی و جووڵانەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵاتی کورستان، ناساندنی خێرای بزاڤی کوردی رۆژهەڵات لە ئاستی جیهان، کۆکردنەوەی کۆدەنگی و پشتیوانیی بیروڕای گشتیی جیهان و پارلمانی ئورووپا و هتد …!

بەڕێزان،
پێکهێنانی بەرە یاخود هەر چەشنە رێکخراوە یاخود کۆمیتەیەکی هاوبەش لە هێزە سیاسییەکانی کوردی رۆژهەڵات پێداویستییەکی مێژوویی‌یە، کەمتەرخەمی لە بەرامبەر ئەم ویستەدا ئاکامی نەرێنیی لێ دەکەوێتەوە، چ لە ئاستی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و چ لە رادەی ناوچەیی و جیهانیدا. ئەمە پێداویستیی ئەمڕۆیە و بێ گومان سبەينێ بۆ ئەم کارە دڕەنگ دەبێ!
بە ڕێز و حورمەتەوە
١ ــ ئێران‌پوور، ناسر، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢ ــ ئەحمەدین، مستەفا، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣ ــ ئەحمەدی، سەدیق، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٤ ــ د. ئەمین ئاوە، کامران، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٥ ــ ئەمین‌نژاد، ناسر، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٦ ــ ئەنساری، بێهرووز، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧ ــ باباخانی، نووسەر و چالاکی سیاسی، تورکیە
٨ ــ باڵەکی، ئاگری، چالاکی سیاسی، نوروێژ
٩ ــ بۆکانی، تاهیر، چالاکی سیاسی، سوێد
١٠ ــ بەخشی، حوسێن، نووسەر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
١١ ــ بەرهون، محەممەد تاهیر، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
١٢ ــ پوورکەریم، جەماڵ، چالاکی سیاسی، فەرانسە
١٣ ــ پیرۆتی، ئاسۆ، چالاکی سیاسی، سوێد
١٤ ــ توت ئاغاجی، جینا، چالاکی بواری ژنان، سوێد
١٥ ــ جەهانگیری، برایم، نووسەر و چالاکی سیاسی، کانادا
١٦ ــ جیهان میهەن، فەرهاد، چالاکی سیاسی، سوێد
١٧ ــ حامیدی، جەعفەر، چالاکی سیاسی، نوروێژ
١٨ ــ حوجەت‌ئەلسادات، هادی، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
١٩ ــ حوسێن‌پەناهی، سامان چالاکی سیاسی، سولێمانی
٢٠ ــ حیسامی، سالار، رۆژنامەنووس، چالاکی سیاسی، باشووری کوردستان
٢١ ــ د. حیکمەت، تاهیر، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٢ ــ حەوایی نەسەب، خەلیل، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٣ ــ حەیدەری، جەواد، رۆژنامە نووس، باشووری کوردستان
٢٤ ــ داراپور، ئارێز، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٥ ــ دەباغی، شەهلا، نووسەر و چالاکی سیاسی، سوێد
٢٦ ــ رازی، جەلال، ئەندامی تیمی میللی فوتباڵی ئێران، فینلاند
٢٧ ــ رازایی، ماپەر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٨ ــ رەشیدی، ئەمین، چالاکی سیاسی، سوێد
٢٩ ــ زارع، جەماڵ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣٠ ــ زارع، گوڵنار، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣١ ــ زارعی، ئیسمایل، چالاکی سیاسی، نوروێژ
٣٢ ــ سدقی، پەری، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣٣ ــ سوڵتانی، ئەنوەر، نووسەر، وەرگێڕ، توێژەر، چالاکی سیاسی، بریتانیا
٣٤ ــ سوڵتان‌پەنا، بەهرام، چالاکی سیاسی، سوێد
٣٥ ــ سەعیدی، حوسێن، نووسەر و چالاکی سیاسی، سوێد
٣٦ ــ شاسواری، محەممەد، چالاکی سیاسی، سوێد
٣٧ ــ شەعبانی، هومایۆن، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣٨ ــ شێخ ئاغایی، سیامەند، نووسەر و چالاکی سیاسی، سوێد
٣٩ ــ د. شەتەوی، حەسەن، نووسەر، تێکۆشەری دێرینی سیاسی، ئاڵمان
٤٠ ــ عوسمانی، ئارام، شانۆکار، فەرانسە
٤١ ــ عەبدوڵڵاهی، ئازاد، چالاکی سیاسی، دانمارک
٤٢ ــ د. عەلیار، ئاوات، چالاکی سیاسی، ئەمریکا
٤٣ ــ فەتاحی، مەهدی، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٤٤ ــ فەتحی، نادر، نووسەر، وەرگێڕ، بەرپرسی سایتی رۆژهەڵات ــ بۆکان ئاڵمان
٤٥ ــ فەرهاد، فاروق، چالاکی سیاسی، سوێد
٤٦ ــ قادری، هیدایەت، چالاکی سیاسی، سوێد
٤٧ ــ قازی، عومەر، تێکۆشەری دێرین، رۆژهەڵاتی کوردستان
٤٨ ــ قازی، کامران، چالاکی سیاسی، سوێد
٤٩ ــ قورەیشی، خالید، چالاکی سیاسی، رووسیە
٥٠ ــ قورەیشی، خەبات، هونەرمەندی نیشتمانی، نوروێژ
٥١ ــ کوردپوور، عەبدوڵڵا، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٥٢ ــ کوردستانی، کانی، چالاکی سیاسی، بریتانیا
٥٣ ــ کوردستانی، ئاشتی، چالاکی سیاسی، رۆژهەڵاتی کوردستان
٥٤ ــ کەعبی، رەزا، چالاکی سیاسی، باشووری کوردستان
٥٥ ــ کەمالی، سەلاح، چالاکی سیاسی، سوێد
٥٦ ــ گرامی، ئەفراسیاب، چالاکی سیاسی نوروێژ
٥٧ ــ لاهووری، ئەمیر، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٥٨ ــ لەبادی، مینا، چالاکی بواری ژنان، سوێد
٥٩ ــ لەبادی، ئەحمەد، چالاکی سیاسی، سوێد
٦٠ ــ ماملێ، وریا، چالاکی سیاسی، نوروێژ
٦١ ــ ماوەرانی، حەسەن، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٦٢ ــ محەمەدپوور، جەماڵ، چالاکی سیاسی، سوێد
٦٣ ــ د. مورادی، گوڵمراد، نووسەر، چالاکی سیاسی و وتەبێژی مافی مرۆڤ لە UN ژنێڤ
٦٤ ــ موکری، برایم، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٦٥ ــ موکری، ناهید، چالاکی بواری ژنان، سوێد
٦٦ ــ مۆلان، حەسەن، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٦٧ ــ میعمارزادە، فاروق، چالاکی سیاسی، سوێد
٦٨ ــ میعماری، ئەسمەر، چالاکی بواری ژنان ، سوێد
٦٩ ــ میتران، فەرەیدوون، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٠ ــ د. مەردۆخ، عەبدوڵڵا، چالاکی سیاسی، فەرانسە
٧١ ــ مەسعوودی، مریەم، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٢ ــ مەولوودی، هێرۆ، رۆژنامەنووس، باشووری کوردستان
٧٣ ــ ناسری، باباشێخ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٤ ــ ناسری، شۆڕش، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٥ ــ نەجاری، جەماڵ، رۆژنامەنووس، فەرانسە
٧٦ ــ نەقشبەندی، رەشاد، چالاکی سیاسی، بریتانیا
٧٧ ــ هەورامی، کەماڵ، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٧٨ ــ وریانی، جەهانگیر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٩ ــ وریانی، سوهەیلا، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٨٠ ــ یاحەقی، ئالاین، چالاکی سیاسی، فەرانسە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.