٧٠ساڵ خەبات لە پێناوی دێموكراسیی و مافی نەتەوایەتیی ، به‌شی دووهه‌م

0
1521

ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
به‌شی ٢
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە خاوەنی ئەزموونی حكوومەتداری 11مانگەی كۆماری كوردستان بوو، پاش رووخانی كۆماری كوردستان لە لایەن حەمە رەزا شای پەهلەوییەوە و لە سێدارەدانی سەركۆمار پێشەوا قازی محەممەد و وەزیر جەنگ محەممەد حوسین خان سیفی قازی و نوینەری شاری مەهاباد و برای سەركۆماری سەدری قازی لە چواردرای شاری مەهاباد، گیرانی ئەندامانی رێبەری حیزب لە گەڵ سەدان ئەندامی دیكەی حیزب و ئاوارە بوونی دەیان كەسی دیكە لە ئەندامانی حیزب بۆ باشووری كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستان بە تەواوی لاواز بوو و پێكهاتەی تەشكیلاتی تیكچووبوو. هەر بۆیە حیزبی دێموكراتی كوردستان بە رێبەری هێندیك كادری لاو بۆ ماوەی نزیك بە یەك دەیە ببو بە بەشێك لە تەشكیلاتی حیزبی توودەی ئێران. لەو ماوەیە دا كومیتەیەك بە ناوی كومیتەی”كاك” لە نیوان جیزبی دێموكراتی كوردستان و حیزبی توودە دامەزرابوو. كاری كومیتە كاك بریتیی بوو لەوی كە ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە دەرەوەی كوردستانی رۆژهەڵات ئوتوماتیك دەبنە ئەندامی حیزبی توودە و بە پێچەوانەوە هەركات ئەندامانی حیزبی توودە هاتنە كوردستانی رۆژهەڵات ئەتوماتیك دەبنە ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان. پاش كودیتای 28ی گەلاویژیی 1332ی هەتاوی، هەموو حیزب و ڕێكخراوەكانی ئوپوزیسیونی چەپ و دێموكرات سەركووت كرابوون و زیندانەكان لە ڕۆڵە ئازادیخواز و شۆڕشگیرانی گەلانی ئێران ئاخندەرابوون. لە كوردستانی رۆژهەڵاتیش، دەسەڵاتی ڕەشی بێ سنووری ساواك و ژاندارمە، ژیانی ئاساییان بە خەڵكی كورد لە شار و گوندەكان تاڵ كردبوو. تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان كە لە سەردەمی دەسەڵاتی دوكتور موحەممەدی موسەدیق لە ساڵی 1332ی هەتاویدا بووژابووە و حیزبی دێموكرات توانی لە هەڵبژارنی مەجلیسی شوورای مللی خولی 14 لە شاری مەهاباد كاندیدا حیزب واتا سارم خانی سادق وەزیری سەركەوتن مسوگەر بكات بەڵام ئیزن بە كاندیدا هەڵبژیردەروای حیزبی دێموكراتی كوردستان نەدرا بچیتە مەجلیسی شوورای مللی و بە جیگای نوینەری هەڵبژیردەروای خەڵكی مەهاباد مەلایەك بە ناوی جەمال امامی لە تارانەوە لە لایەن رێژمی حەمەرەزا شا وەك نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی شوورای مللی دیاری كرا. هەروەها كومیتەی جوتیارانی حیزبی دێموكرات توانیی راپەڕینی جوتیارانی ناوچەی موكریان بە دژی سیستمی دەرەبەگایەتیی رێبەری بكات وحیزبی دێموكرات توانی ئەو سەركەوتنانە لە كارنامەی تێكۆشانی خۆیدا تومار بكات. بەڵام پاش كودیتای 28ی گەلاویژ، بە هۆی تیكەڵاوی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە گەڵ تەشكیلاتی حیزبی توودە و گیرانی رێكخراوەی ئەفسەرانی حیزبی توودە، تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات لە كوردستانی رۆژهەڵات كەوتە بەر هێرشی ساواك و بەشێكی بەرچاو لە ئەندامانی لیوەشاوەی حیزبی دێموكراتی كوردستان، یان تووشی زیندان بوون، یان پەریوەی باشووری كوردستان بوون. لە وەها بارو دۆخێكدا بە هیمەت و رێبەری و مودیریتی عبدالرحمن قاسملوو و چەندین كادری تێكۆشەری دیكەی جیزب لە كۆنفرانسیی یەكەمی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا كە لە ساڵی 1334ی هەتاوی كە لە ناوچەی مەهاباد گیرا پێوەندی تەشكیلاتی نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستان و حیزبی توودە بە تەواوی پچڕا و حیزبی دێموكرات پێنایە قوناغێكی نویی خەباتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.