٦ هەزار “بەسیج” لە بۆکان بەشداریی مانۆڕی سەربازییان کرد

0
586

ڕۆژی کورد: سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بە بەشداریی ٦ هەزار بەسیج “ئەندامی خۆجێیی سوپای پاسداران” بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ مانۆڕێکی سەربازیی لە شاری بۆکان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی بە بەشداریی جهانبەخش موحیبی نیا، نوێنەری هەڵبژێردراوی مەجلیسی ئیسلامی لە شارەکانی سایین قەڵا، تیکاب و میاندواو، مانۆڕێکی سەربازی لەژێر ناوی “(الی بیت المقدس) بەرەو بەیتولموقەددەس” لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

ئەو نوێنەرەی مەجلیسی ئیسلامی لەو مانۆرە سەربازییەدا رایگەیاندووە: “ئێمە توانای بەرنگاربوونەوی خۆمان دەبەینەوە سەرەوە هەتا لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا بتوانین خێرا دژکردەوە لە خۆمان نیشان بدەین”.

“یانەی هەواڵنێرانی جەوان” لە زاری “مەزاهیری” فەرماندەی سوپای پاسدارانی بۆکانەوە بڵاوی کردۆتەوە ئەو مانۆڕە بە مەبەستی کۆکردنەوەی هێزی بەسیج، ڕێکخستن و ڕاهێنانی گوردانەکان کە سەرجەم ٣٦ گوردان لە خۆ دەگرن، بەڕێوە دەچێت.

 ئەو مانۆڕە لە قۆناغی دووهەمدا و بۆ بەشداریی دوو گوردانی “ثارالله و شهید هندی‌زاده” کە بە مەبەستی فریاکەوتن، ڕزگار کردن و هێرش بەرەو بەرزایی و عەمەلیاتی خافڵگیرکردن، بەڕێوە چووە.

ئەم زنجیرە مانۆڕە سەربازییانەی سوپای پاسدران دوابەدوای بڕیاری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵدایە کە هەواڵی بەرێوەچوونی ٤ مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسدارانی لە بەهاری ئەمساڵدا راگەیاند.

ڕاگەیاندنی ئەو مانۆڕە سەربازییانەش دوای ئەوە دێت کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە زاری سکرتێری ئەو حێزبەوە لە نەورۆزی ئەمسالدا هەواڵی دەستپێکردنەوەی قۆناغێکی نوێی خەباتی بە دژی سوپای داگیرکەری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند و بەتایبەتیتر ئەو مانۆڕانە دوای شەڕی ناوچەی ڕەبەت، چڕتر بەڕێوە دەچن و دەکرێ جۆرێک خۆ نمایش کردنی ڕژیم بێنە ئەژمار.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.